ساڵی رابردوو کۆمپانیای گووگڵ بە بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی هاتە نێو کێبرکێی جیهانی بۆ مۆبایلە هۆشمەندە ئاست بەرزەکان و زۆر سەرکەوتوانە توانی جێگای خۆی بکاتەوە لەسەر ئاستی جیهانی و فرۆشێکی زۆری هەبێت.
یەکەم بەرهەمی گووگڵ بریتی بوو لە Pixel و Pixel XL.
لە ئێستا دا و دوای زیاتر لە ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر بەرواری خستنە بازاڕی یەکەم بەرهەمی گووگڵەوە، دەنگۆی ئەوە هەیە کە بەرهەمی دووەمی گووگڵ بخرێتە بازاڕەوە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر بەرزی هەبێت.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی بڵاوکراوەتەوە کە سەرچاوەی گرتووە لە کۆمەڵێک دەنگۆی بەهێز و وەرگیراو لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوە بەرهەمە نوێیەکە لەماوەیەکی نزیک دا دەخرێتە بازاڕەکانەوە و بە فەرمی بڵاو دەکرێتەوە.
سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی لە خوارەوە بەشێک لە تایبەتمەندیەکانی روون دەکەینەوە:
سەبارەت بە دیزاینەکەی گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ ناکرێت لە رووکاری مۆبایلەکە
شاشەکەی 5.9 ئینجی OLED دەبێت و روونی 1440p دەبێت
چیپی Snapdragon 835 دەبێت و سەبارەت بە بیرگەی ناوەکی زۆر روون نیە بەڵام پێدەچێت 64GB بێت
نرخی سەرووی 800 دۆلاری ئەمریکی دەبێت