پاش ئەوەی کۆمپانیایی ئەپڵ نوێترین مۆبایلی نمایش کرد دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو بەڵام لەگەڵ ئەوەدا زۆر لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن گلەیی ئەوەیان دەکرد کە هێلێکی سەوز ئێکسدا دەردەکەوێت ، سەرەتا ئەم کێشەیە ئەو کێشەیە رووبەڕووی بەکارهێنەرانی وڵاتەکانی کەنەدا، پۆڵندا، ئستورالیاو ئەمەریکا بووەتەوەو زۆرێک لەوانەی تووشی ئەو کێشەیە هاتوون وێنەی ئەو هێڵە سەوزەیان لەسەر شاشەی مۆبایلەکانیان گرتووەو لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاویانکردووەتەوە.
‎بەڵام ئێستا کێشەیەکی تر لە ئایفۆن ئێکس دەرکەوتووە زۆر لە بەکارهێنەرانی نیگەران کردوە ئەویش بە گووتەی بەکارهێنەران بێ دەڵێن لەکاتی هاتنی پەیوەندی ناسنامەی کەسەکە دەرناخات.

‎بەکارهێنەران ئاماژەیان بەوە کردوە لەکاتی هاتنی پەیوەندی مۆبایلەکە دەلەرێتەوە و زەنگ لێدەدات ، وە ناوی کەسەکە دەرناخات کە پەیوەندی دەکات ،. ئەوەی بەکارهێنەرانی نیگەران کردوە دەڵێن لەکاتی پەیوەندی  دەلەرێتەوە و زەنگ لێدەدات بەکارهێنەرێکی تر ئاماژەی بەوە کردوە روونماکەی دوای لێدانی چەند زەنگێک روونماکەی رووناکدەبێت ، بەڵام دوای ریستارتبوونەوەی مۆبایلەکە گرفتەکە چارەسەر دەبێت.

وەڵامی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ  بەکارهێنەران ئەوەيە ،  وەشانی ئامێرەکەیان نوێ بکەنەوە  بەڵام بە وتەی چەند کەسێک هێشتا چارەسەری نەکردوون و لە چاوەڕواندان ئەپڵ شتێکيان بۆ بکات .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.