ئەم رۆژانە وێنە پێشبینی کراوەکانی بەرهەمە نوێیەکانی ئەپڵ مالپەرە تەکنەلۆژیەکانی تەنیوەتەوە وە ئەپلیش تا ئیستاش بیدەنگە لەبارەیەوە نوێترین وێنە پێشبینی کراو لە بەرهەمە نوێیەکەی ئایفۆن بلاو کرایەوە کە ئاماژەیان پێکردووە ئایفۆن ٨ دەبێت بەلام ئەم پێشبینیە نوییانە باس لەوە ئەکەن نوێترین بەرهەمی ئەپڵ لەسەر شێوازی یەکەم مۆبایلی ئەپڵ دەبێت کە ١٠ ساڵ تێپەریووە بەسەر ناساندن و بڵاوکردنەوەیدا سەرچاوەکان ئەلێن ئەپڵ بەو بۆنەیەوە بیەوێت ئەم بەرهەمە تازەیەی لەسەر شیوازی رەنگ و رووکاری یەکەم مۆبایلی بێت بەلام بە بەرزترین و ئاست و نوێترین تایبەتمەندیەوە وەک یادکردنەوەیەک بۆ یەکەم بەرهەمی وە بەپێی ئەم تایبتەمەندیە بێت دوگمەی فیزیکی هۆم لەسەر شاشەکەی بێت و قەبارەکەی گەورەتر کرابێت وە کامێراکەی دوانە کامێرا بێت و تەنکتر بوون و درێژتر بوونی مۆبایلەکە لەم پێشبینەنەدا درکی پێدەکرێت هەرچەندە ئەمانە جارێکە هیچ هەوالێکی فەرمی لەسەر نیە بەڵام لە داهاتوودا بێگومان ئەپڵ لێدوانی تایبەتی بۆی دەبێت و دەربارەی ئەدوێت