هەڵەیەکی نوێ لە سیستەمی بەکاربەری ئامێرەکانی ئایفۆندا درۆزراوەتەوە کە بە هۆیەوە بەکارهێنەرانان دەتوانن سەدان میگابایت بۆ میمۆری ئامێرەکانیان زیاد بکەن.
بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی بەکارهێنەرانی پێگەی (رێدیت)، رێگەیەكی ئاسان هەیە بۆ فراوانکردنی میمۆری ئامێرەکان تەنها لە رێی بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکی (ئای تیونز)ەوە.
سەرەتا بچۆرە نێو دەربارەی ئامێرەکەوە و بزانە چەندی میمۆرییەکەت بەتاڵە، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا بەراوردیان بکەین:
Settings -> General -> About
دوای ئەمە، سەردانی ئەپی (ئای تیونز) بکە و فیلمێک بدۆزەرەوە کە قەبارەی زیاتربێت لە میمۆری بەتاڵی ئامێرەکەت، واتە جێگەی نەبێتەوە.
بۆ نمونە ئەم فیلمە، قەبارەکەی نزیکەی ٧ گێگا بایتە و لە ئامێرەکەماندا جێگەی نابێتەوە، پەنجە بە (Rent)دا بنێ و دەبێت ئەم ئاگادراییەت بێتە بەردەم:
پەنجە بنێ بە(OK) و پاشان بچۆرەوە نێو (About) و بزانە میمۆری بەتاڵی ئامێرەکەت زیادی کردووە.
بە گوێرەی پێگەی ناوبراو، زۆرێک لەو بەکارهێنەرانەی ئەمەیان تاقی کردووەتەوە لە نێوان ٢٠٠ میگابایت بۆ گێگا بایتێکی تەواو لە میمۆری بەتاڵی ئامێرەکەیان زیادی کردووە.
هێشتا روون نییە ئەم زیادبوونە بەهۆی چییەوە روو دەدات، بەڵام هەندێک لە بەکارهێنەران پێیان وایە ئەمە دەبێتە هۆی سڕینەوەی ژمارەیەک فالی زیادە کە شاردراونەتەوە و بە رێگەی ئاسایی نادۆزرێنەوە.
خەندان- ماردین عوزێری