زۆربەمان ڕۆژانە فۆرماتی کۆمپیوتەرەکانمان دەکەین و زۆر جار تووشی گرفت دەبین لە پێناسە (تعریف) کردنی پارچەکان وەک ( دەنگ ، کارتی شاشە ، WIFI ، …… ) لێرەدا ئەوە ڕوون دەکەینەوە کە چۆن ئەو پێناسانە دا ببەزێنین بۆ کۆمپیوتەرەکانمان کە لە جۆری HP یە ..
1- سەرەتا بۆ دەستکەوتنی پێناسەکان دەچینە ماڵپەڕی فەرمی HP
2- پاشان لە بەشی Support دا کلیک لەسەر Software & Drivers دەکەین .
3- لە Enter my HP model number دا model number ی لاپتۆپەکەت بنووسە ..
* Model Number کە لە پشتی لاپتۆپەکەت یان لەژێر پاتری لاپتۆپەکەت نووسراوە .. یان دەتوانیت کلیک لە Identify Now بکەیت بۆ دەستکەوتنی ..
پاشان لە Product Name or Number دا بینووسە و کلیک لە Find My Product بکە .
4- لێرەدا جۆری ویندۆزەکەت هەڵبژێرە .
5- بەم شێوەیە دەبینین گشت پێناسەکانت بۆ دێنیت و دەتوانیت دایان ببەزێنیت
بۆ نموونە من لێرەدا پێناسی دەنگ دا دەبەزێنم
دوای ئەوەی کلیکم لەسەر Driver-Audio کرد ، لە بەرامبەریدا دوگمەی Download مان پێ دەدات کلیکی لێ دەکەین
لێرەدا دوو هەڵبژاردنمان پێدەدات
یەکەم Use HP Download And Install Assistant : ئەمە بەکار دێت بۆ ئەوەی بە شێوەی خودکار (Auto) پێناسەکە Install ببێت ، بەڵام پێویستی بە پرۆگرامێکی بچوک هەیە لەگەڵ دیاری کردنی ئەم هەڵبژاردنە پرۆگرامەکە Install دەبێت .
دووەم Download Only : بەکار دێت تەنها بۆ دابەزاندنی پێناسەکە و دواتر پێویستە خۆمان Install ی بکەین .
من لێرە رێگەی دووەمم هەڵبژارد و پاشان کلیک لە Next بکە .