گووگڵ پلەی ستۆر بریتیە لە ناوەندی سەرەکی بڵاوکردنەوەی تەواوی بەرنامەکانی ئەندرۆید لەسەرانسەری جیهاندا لە ژێر چاودێری راستەوخۆی کۆمپانیای گووگڵ.
گووگڵ پلەی بەردەوام تایبەتمەندی نوێ ی بۆ زیاد دەکرێت بۆ ئاسانکاری زیاتری بەکارهێنەران. لە نوێترین تایبەتمەندی دا کە لە ئێستا دا تەنها بۆ وەشانەکانی بێتای گووگڵ پلەی هاتوە  و لەژێر تاقیکاری دایە بریتیە لە زیاد کردنی دانانەوەی نۆرە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکان. مەبەست لەو تایبەتمەندیە بریتیە لەوەی کاتێک دەتەوێ بەرنامەیەک دابەزێنی لەسەر مۆبایلەکەت و لەم کاتەدا مۆبایل داتا بەکاردەهێنی، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مێگابایتی ئینتەرنێتەکەت تەواو بێت.بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانی ئەم بەرنامەی دەتەوێ دایبەزێنی بۆ ماوەیەکی کاتی دوای بخەی و لە لیستی نۆرە دایبنێی تا ئەو کاتەی مۆبایلەکەت پەیوەست دەبێت بە وایفای ،ئینجا دایبەزێنێت.

وەک لەم وێنەیدا روون کراوەتەوە ، پێش دابەزاندنی بەرنامەکە ، ئاگادارکردنەوەیکی ناردوە

Google-Play

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.