(MALICIOUS SOFTWARE) یان (MALWARE) وشەیەکی گشتی یە بەمانای جۆری جیاواز لەتێکدان و پڕۆگرامی نەخواستراو دێ. لەبواری پاراستنی کۆمپیوتەر و زانیاری دا بەهەموو ئەو بەهەموو ئەو پڕۆگرامانە دەگوترێ کە دێنە ناو سیستمی کۆمپیوتەر بێ ئەوەی بەکارهێنەر پێی بزانێ.

دەبن بە سێ کۆمەڵەوە:
1-بڵاوبوونەوە بەناو سیستم (VIRUSES AND WORMS)
2-خۆشاردنەوە لەناو سیستم (TROJAN HORSES)
3-سیخوڕی کردن بەسەر بەکارهێنەرەوە (SPAMS, SPYWARE, AND BOTNET)

لەم بابەتەدا، ئاشنا دەبیت بەهەر کۆمەڵەیەک و تێدەگەیت لە چۆنیەتی توش بوون بەسیستم و بڵاوبوونەوەیان.


کۆمەڵەی یــــەکــەم: (VIRUSES،WORMS)

virus-infected-laptop

(VIRUS) ڤایرۆسەکان: ئەوانە بەشێوەیەکی نهێنی خۆیان دەنوسێنن بە دۆکیومێنت و پڕۆگرامی دیکە وەکاتێک هەرکات ئەوان ئیشیان پێکرا ڤایرۆسەکانیش دەست دەکەن بە ئیشی خۆیان و دروستکردنی کێشە.
دەبنەهــۆی: نیشاندانی نامەی بێزارکەر، سڕینەوەی فایلەکانت ، وە تێکدانی کۆمپیوتەرەکەت بە بەردەوامی،هەتا لەکارخستنی سیستمی بەرگری کۆمپیوتەرەکەت.
ڕێـگـەی بــڵاوبـوونەوە: بەهیچ شێوەیەک لەخۆیانەوە بڵاو نابنەوە و ناچنە ناو کۆمپیوتەرێکی دیکە تا ئەوکاتەی تۆ ئیشیان لەسەر نەکەی ، یان فایل و پڕۆگرامە پشت پێ بەستراوەکان دەست نەکەن بە ئیش.

(WORM) کرمەکان: ئەوانە هەڵدەستن بە دۆزینەوەی درز و کەلێنی پڕۆگرام و سیستمی کارپێکەر(OPERATION SYSTEM) دواتر کۆپیەکی زۆر لەخۆیان بڵاودەکەنەوە لەناو سیستم.
دەبنەهــۆی: سڕینەوەی فایلەکان، بەکارهێنانی ڕام ، پڕۆسیسەر ، هاردیسک. بەمەش جێگەیەکی زۆر دەگرن و دەبنەهۆی خاوبوونەوەیەکی بەرچاو، لەهەمووی ترسناکتر ڕێگە بە هێرشکەرە ئەلیکتڕۆنیەکان دەدات تا لەدوورەوە کۆنتڕۆڵی کۆمپیوتەری توش بوو بکەن.!
ڕێـگـەی بــڵاوبـوونەوە: پشت بەهیچ پڕۆگرام و فایلێک نابەستێ و بەشێوەیەکی خودکارانەش کۆپی لەخۆی هەڵدەگرێ و دەینێرێت بۆ شوێنی دیکە لە ڕێگەی ڕایەڵە و ئینتەرنێتەوە.

کۆمەڵەی دووەم: (TROJAN HORSES)

پڕۆگرامن، کۆدی Trojan-Horseشاراوەیان تێدایە و بۆ ئیشی ڕێکلام و دزین بەکاردێن بەشێوەیەکی سەرەکی،وە وادەردەکەون کەئیشێکی دیاری کراو دەکەن یاخوود لەوبەرنامانەن کە زانیارییان لێ وەدەست دێ ، بەڵام لەژێرەوە ئیشی دیکە دەکەن. نمونەی ئەو بەرنامانە: حاسیبە ، ڕۆژ ژمێر، بەرنامەی پشکنینی کۆمپیوتەر بۆ هەبوونی ڤایرۆس ، یان خاوێنکردنەوەی کۆمپیوتەر، یان پشکنینی سەرهێڵی…هتد. دەبنەهــۆی: دزین و بردنی زانیاری گەلی وەک: وشەی نهێنی کۆمپیوتەر یان وێب سایتەکان ، وە ژمارەی حسابی بانقی ،دواتر گواستنەوەی بۆ کەسی بەکارهێنەر لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە.
ڕێـگـەی بــڵاوبـوونەوە: بڵاو نابنەوە لە خۆیانەوە.

کۆمەڵەی ســـێ یــەم: ( SPYWARE, BOTNET):

Botnet

(BOTNET) توشبوونی کۆمپیوتەرە بە پڕۆگرامێک کە ڕێگە بە هێرشکەر دەدات لە دوورەوە کۆنتڕۆڵی بکا، وە ئیش بە کۆمپویتەرەکە بکات.
دەبنەهــۆی: توشبوونی کۆمپیوتەر بە هەموو ئەوانەی باسکرا.

(SPYWARE) پڕۆگرامێکە دەبێتە هۆی دزین و بردنی زانیاری ، بێ ڕەزامەندی بەکارهێنەر، بەکاردێت لەبواری ڕیكلام و کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی بەکارهێنەر ، گۆڕانکاری کردن لە رێکخستنی سیستمی کۆمپیوتەر.
دەبنەهــۆی: کەمکردنەوەی توانای کۆمپیوتەر ، ناجێگیری کۆمپیوتەر ، دابەزاندنی بڕاوسەر و توڵبار لەخۆوە ، گۆڕینی لاپەڕەی سەرەکی بڕاوسەرەکان ، لەخۆوە کرانەوەی لاپەڕەی نوێ لەناو بڕاوسەرەکاندا.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.