لە پێشانگای تۆكیۆ مۆتۆر كۆمپانیای هۆندا دوو ئۆتۆمبێلی نوێی خۆی نمایش كرد كە تەواوی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیاكانی ئیستای تێدا بەكارهاتوە .
ئێن ئێس ئێكس: ئۆتۆمبێلێكی وەرزشیە كە یەكەم جار كۆمپانیاكە ئەم ئۆتۆمبێلەی لە ساڵی 1990 درووست كردوە بەڵام ئەم جارە بە شێوەیەكی تر و دیزاینێكی تر ئۆتۆمبێلەكەی نمایش دەكات، وا بریارە لە ساڵی 2016 بخرێتە بازارەوە.
بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە كە بە كانزای هالۆجین دروست كرابو ئەم جارەیان كانزای هالۆجین تێكەڵ بە ژەهری ئێچ ئای دی تێكەڵ كراوە و كانزایەكی زۆر تۆكمەی لێ بەرهەم هێنراوە كە لە كاتی رووداوی هاتوچۆ بە ئاسانی ناڕوشێت و ناشكێت.
لە پێشتردا تایەكانی پێشەوەی 16 بە 7 ئینج بو بەڵام ئێستا 17 بە 7 ئینجە، گەورەكردنی تایەكانیشی بۆ خێرا رۆشتنی ئۆتۆمبێلەكەیە وە تایەكانی پشتەوەی پێشتر 17 بە 8.5 بوو بەڵام لە ئێستادا 17 بە 9 ئینجە و جۆرە كانزایەكی نوێ بۆ دروستكردنی بە كار هاتوە، كە هەم رەنگێكی رەشی جوانتری هەیە و هەمیش زۆر تۆكمەترە،
بزوێنەری ئەم ئۆتۆمبێلە 6 بستۆنە و بە بزوێنەری هۆشمەند ناو نراوە چونكە وا بریارە بە هۆی شاشەی تەكنەلۆژیەوە كە لە ناو ئۆتۆمبێلەكە جێگیر كراوە كۆنترۆڵی بزوێنەرەكەی بكرێت و بەشی ناوەوەی كورسیەكانی بە پێست دروست كراون زۆر بە جوانی.
لە ئێستادا كۆمپانیای هۆندا دەیەوێ بەم ئۆتۆمبێلەی ركابەری كۆمپانیای فیراری بكات چەنكە ئەم ئۆئمبێلەی زۆر بە شێوەیەكی جوان دروستكردە كە لە پێشتر زۆر باشتر و تۆكمەترە.
ئەم ئۆتۆمبێلە خێرایی 600 ئەسپی هەیە لە كاتژمێرك.
نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە 70 ملیۆن دۆلارە و بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلە گران بەهاكانی جیهان دادەنرێ.