لەوانەیە لە کۆندا ئەو شتە نەبووبێت ، بەڵام ئێستا گەیشتینە ئەو سەردەمەی کە هەندێک لە گەیمەران پەخشی ڕاستەوخۆ بە سەرچاوەی ماددی خۆیان دادەنێن و سوودی لێ دەبینن !

game-live-start-stream-s8-hero

لە ئێستا چەندین پڕوپاگەندە سەر بە کۆمپانیای “ئەپڵ” هەن کە لەوانەیە پەخشی ڕاستەوخۆیەکە زیاد بکرێت بۆ ڤێرژنی بێتای IOS 11 , و ئێستا وا دەردەکەوێت کە سامسۆنگیش دەیەوێت بەرنامەیەک تایبەت بەم کارە بڵاوبکاتەوە‌ !

لەم کۆتایانە لە ماڵپەڕی APK Mirror ئەپڵیکەیشنێک بەناوی Game Live کە بەرهەمێکی “کۆری”یە بینراوە کە دەتوانرێت پەخشی ڕاستەوخۆی یاریەکانی مۆبایلی پێ بکرێت لەسەر سێرڤەرەکانی (تویچ ، یوتوب ،فەیس بووک)

وەک ئەوەی دیارە ئەم ڤێرژنە تا ئێستا لە “بێتا” دایە و لە پلەی ستۆر دا دەست ناکەوێت … لەگەڵ ئەوەش گەر تامەزرۆی تاقی کردنەوەی ئەم بەرنامەی لینکی دونلودی ‘بێتا’ی لە کۆتای بابەت دادەنێم !!!

تێبینی بکەن کە Game Live هیچ پەیوەندیەکی بە Game Launcher ەوە نیە کە لە “گالاکسی S7 دا پێشوەختە دانراوە”

بەم بەرنامەیە دەتوانیت (٢٠٠ خولەک یان ٤ گێگا) پەخشی ڕاستەوخۆ بکەیت و هەروەها دەستکاری کردنی تایبەتمەندیەکەنی دەنگ و مایکرۆفون بە تەواوی بە دەستی خۆت دەبێت !

داگرتنی Game Live ” بێتا ” :

داگرتن بۆ ئەندروید

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێكە لەگەڵ تەكنەلۆژیای زانیاری تێكەڵاوم هەیە ، زیاتر شارەزاییم لە بواری خۆپاراستن و دیزاین هەیە ، وە گرنگی تەواو بە وەگەرخەری ئەندرۆید دەدەم

Comments are closed.