كۆمپانیای اڵجی به‌رواری خستنه‌بازاڕی نوێترین مۆبایلی خۆی كه (G5) ــه ئاشكراكرد، كۆمپانیاكه رۆژی 31ی مارسی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك رۆژی خسته‌بازاڕی ئه‌م مۆبایله دیاریكردووه.
اڵجی له‌كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مۆبایله زیره‌كه‌كان كه مانگی رابردوو له‌شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا به‌رێوه‌چوو، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م مۆبایله‌ی ئاشكراكرد، مۆبایلی G5 به‌یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌ك داده‌نرێت كه ده‌توانرێت گۆڕانكاری تێدا بكرێت، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش له‌مۆبایله‌كانی تر جیاده‌كرێته‌وه كه چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی تری له‌گه‌ڵدا وه‌ك یه‌كه‌ی كۆنترۆڵكردنی كامێرا .CAM Plus
كۆمپانیای اڵجی كۆریای باشور ئه‌و رۆژه‌ی مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئاشكراكرد كه هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی دوو مۆبایلی نوێی كۆمپانیای سامسۆنگی هاونیشتمانی خۆی، به‌ڵام خستنه‌بازاڕی G5 هه‌فته‌یه‌ك كه‌وته دوای هه‌ردوو مۆبایلی گالاكسی ئێس7 و ئێس ئیدج.
مۆبایلی LG G5 به‌نرخی 800 دۆلاری ئه‌مریكی له‌بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت، له‌گه‌ڵ فرۆشتنیشیدا چه‌ند دیارییه‌ك به‌كڕیاره‌كه ده‌درێت، وه‌ك پارچه‌ی كۆنترۆڵكردنی كامێراكه‌ی كه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن وه‌ك هاوێنه (عدسه) بۆ كامێراكه‌ی سوودی لێببینن، هه‌روه‌ها دیارییه‌كی تریش به‌خشینی پاترییه‌كی زیاده‌ی ئه‌م مۆبایله‌یه كه نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 100 دۆلاره، اڵجی ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه دیارییه‌كان به‌پێی وڵاته‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
مۆبایلی G5 چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئاشكرابووه، وه‌ك قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.3 ئینجه به روونمای 2560x 1440 پێكسڵ، رامه‌كه‌شی 4 گێگایه له‌گه‌ڵ بوونی میمۆرییه‌ك به‌قه‌باره‌ی 32 گێگابایت، ئه‌م میمۆرییه ده‌توانرێت بگۆڕدرێت و زیادبكرێت تا 2 تێرابایت.
مۆبایله‌كه به‌وه‌شاندنی 6.0 مارشمیلۆی ئه‌ندرۆید كارده‌كات، پرۆسێسه‌ره‌كه‌شی هه‌شت هێنده‌یه له‌جۆری سنابدراگۆن820.
مۆبایلی G5 ئه‌ستوریه‌كه‌ی 7.7 میلیمیتره به‌كێشی 159 گرام. هاوكات ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی دوو كامێرای پشته‌وه‌یه، یه‌كه‌میان روونماكه‌ی 16 مێگاپێكسڵه‌و دووه‌میشیان روونماكه‌ی 8 مێگاپێكسڵه، كامێرای پێشه‌وه‌شی 8 مێگاپێكسڵه، توانای پاتری مۆبایله‌كه 2.800 میلی ئه‌مپێر/ كاتژمێرێكه.
س/خاك
س/ كه‌ناڵی العربیه