گروپى په‌ره‌پێده‌رانى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ ئیسلامیه‌كان نوێترین به‌رهه‌مى خۆیان راده‌گه‌ینن كه‌ بریتیه‌ له‌ ئه‌پی  (#قەڵای_پارێزەر_لەساحیرو_جادوگەر) بۆ ئەندرۆید  و له‌ ئێستادا  دەتوانن ئێستا لای خۆتان دایبگرن .

– یەكێك لەو دەردانەی كە ئەمڕۆ لە ناو كۆمەڵگە بەربڵاوە ومێژویەكی دور ودرێژی هەیە، بریتیە لە: ‏‏«سیحر».‏
بەڕاستی ئەوەندە ڕوداوی سەیر وسەمەرە ڕێی لێ‌ گرتین، ئەوەندە تازە بوك وزاوا هاتنە لامان، ئەوەندە ‏خەڵكی داماو هاتنە لامان، كە سیحریان لێكرابو، ونەبونی كتێبێكی كوردی -ئەوەندەی ئێمە بزانین- لەمەر ‏ئەم پرسە، هەستم كرد ئەگەر باسی سیحر نەكەین بەرپرسیاریەتێكی گەورەمان دەكەوێتە سەر شان، چونكە لە ‏دەگمەنەوە بوە بەدیاردە، لە حاڵەت حاڵتەوە بوە بە واقیع، لەوە دەرچوە بڵێین: لە فڵان شوێن سیحرێك كرا، ‏بەڵكو كۆڵان وگەڕەكێك نیە لەم شارە لەم ڕۆژەدا سیحری تێدا نەكرێت -إلا ما رحم ربك-.‏

‏«سیحر جیهانێكی سەیرە، ڕاستی وخورافەتی تێدا تێكەڵ دەبێت، وتەی خوا ووتەی شەیتانی تێدا تێكەڵ ‏دەكرێ، ڕوكەشی جوان وسەرنج ڕاكێشە، سەرنجی سادە وساكار وگەمژەكان ڕادەكێشێت، بەڵام لە ناوەوە پیس ‏وبۆگەنە، دەرون پاك وژیرەكان قیزیان لێ دەبێتەوە، مێژوەكەشی ڕەش وقەترانە، فێڵێكە، شەیتانە جنۆكەیی ‏ومرۆییەكان خۆیان پێی دەخەڵەتێن وخەڵكیشی پێدەخەڵەتێنن، بۆیە دەیانخەنە نێو گەورەترین تاوانەوە كە ‏تاوانی كوفر وشیركە.‏

دەقی ئەپەکە لەنوسینی : م.علی خان
پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی قازی موحەممەد لە كەلار
– بەرنامەکە لەئەندرۆیدی ٤.١ بەرەەو سەر کاردەکات و بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بە(ماتێریاڵ دیزاین) دیزاین کراوە وە کۆمەڵێك تایبەتمەندی گرنگی بۆدانراوە وەگونجێنراوە بۆ سمارتفۆن و تابلێتەکان،
لینکی داگرتن : https://goo.gl/MG6Q6r

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.