ئەگەر ئەتویت تۆ باشترین فەیسبوکت هەبیت ئەوە ئەم
حەوت ڕێگەی بۆ پاراستنی فەیسبووک لە هاککردن جیبە جی بکە

١/ بۆ ئەوەی پاسۆردی لە فەیسبووک بگۆڕیت ئەوا بڕۆ بۆ (Account Settings).

٢/ پاشان لە تابی (General) ـدا بەرامبەر نووسراوەی (Password) کرتە بکە لەسەر (Edit).

٣/ ئێستا سێ خانە دەکەوێتە بەرچاوت کە تیایدا دەتوانیت تێپەڕەوشەکەت بگۆڕیت بۆ ئەو تێپەڕەوشە بەهێزەی دروستت کردووە.

تێپەڕە وشەی بەهێزیش بەم شێویە دبێ دوو پیتی کەپیتەڵ ، دوو هیما ، دوو پیتی بچوک ، دوو ژمارە

نمونە  (@T1E#c9h)

٤/ دوای نووسینی تێپەڕەوشەکان وەئەوا کرتە بکە لەسەر دوگمەی (Save Changes).

دووەم: دڵنیابوون لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایل

کاتێک تۆ ژمارەی مۆبایلەکەت چالاک دەکەیت، فەیسبووک کۆدێکی دڵنیایی بە کورتەنامەیەک بۆ ژمارە مۆبایلەکەت ڕەوانە دەکات لە کاتی هەر چوونەژوورەوەیەکدا، بە جۆرێک دەبێت کۆدی کورتەنامەکە لە خانەی داواکراو لە فەیسبووک بنووسیت ئینجا دەتوانیت بڕۆیتە ژوورەوە. ئەمە سوودێکی زۆر باشی هەیە بۆ پاراستنی هەژمارەکەت لە هاککردن چونکە ئەگەر کەسێک تێپەڕەوشەکەشت بزانێت ئەوا ڕاستەوخۆ ناتوانێت بچێتە ژوورەوە تا ئەو کۆدەی لە ڕێگەی کورتەنامە هاتووە نەنووسێت (بۆ ئەوەی ئەم کردارە چالاک بێت پێویستە هەنگاوی چوارەمیش جێبەجێ بکەیت.). بێگومان ئەگەر ژمارەی مۆبایلەکەت بە دروستی نووسیبێت ئەوا کۆدەکە تەنها لای خۆتە و خۆت دەیبینیت بەمەش هەژمارەکەت پارێزراوتر کرد لە دەستپێگەیشتنی کەسانی ترەوە.
سوودێکی تری نووسینی ژمارەی مۆبایل ئەوەیە کاتێک تۆ تێپەرەوشەکەت لەبیرکردووە و داوادەکەیت تێپەڕەوشەیەکی نوێ بۆ هەژمارەکەت بەکاربێنیت ئەوا لەم کاتەدا فەیسبووک کۆدێک بە کورتەنامە بۆ ژمارەی مۆبایلەکەت ڕەوانە دەکات، ئینجا بە نووسینی کۆدی کورتەنامەکە دەتوانیت تێپەڕەوشەیەکی نوێ بنووسیت بۆ هەژمارەکەت.
شایانی ئاماژەپێدانە لە کاتی داواکردنی تێپەڕەوشەی نوێ، ئەگەر ژمارەی مۆبایلەکەت چالاک نەکردبێت ئەوا کۆدی دڵنیایی بۆ ناونیشانی پۆستی ئەلیکتڕۆنیت ڕەوانە دەکرێت، ڕەنگە لەو کاتەدا پۆستی ئەلیکتڕۆنیت لەلایەن کەسێکی ترەوە دەستی بەسەرداگیرابێت و بە ئاسانی بتوانێت هەژماری فەیسبووکەکەشت بگۆڕێت. بۆیە ئەگەر تا ئێستا ژمارەی مۆبایلەکەت چالاک نەکردووە بۆ هەژمارەکەت، ئەوا واباشە چالاکی بکەیت وەک ئەوەی لە خوارەوە هەنگاوەکانم ڕوونکردۆتەوە.
١/ سەرەتا بڕۆ بۆ (Account settings).

٢/ پاشان لە لیستی لای چەپ کرتە بکە لەسەر ( Mobile).

٣/ لەو پەڕەیەی بۆت دەبێتەوە کرتە بکە لەسەر دوگمەی (Add a phone).

٤/ ئێستا بۆکسێک دەکرێتەوە، داوای نووسینی تێپەڕەوشەی هەژمارەکەت دەکات.

٥/ دوای نووسینی تێپەڕەوشەو کرتە کردن لە دوگمەی (Submit). لە بۆکسێکی تردا پێویستە وڵاتەکەت و ناوی ئەو کۆمپانیایەی ژمارەی مۆبایلەکەت لێی وەرگرتووە هەڵبژێریت. دواتر کرتە بکە لەسەر (Next). ئەگەر ناوی کۆمپانیای خاوەن هێلی مۆبایلەکەت لە لیستەکەدا نەبوو ئەوا کرتە بکە لەسەر بەستەری (Add your phone number here) بۆ نووسینی ژمارەکەت.

٦/ ئێستا پێویستە کورتەنامەیەک ناوەڕۆکەکەی پیتی (F) بێت ڕەوانە بکەیت بۆ ئەو ژمارەیەی لە خاڵی یەکەم نووسراوە (ئەگەر تۆ هێلەکەت کۆڕەک نییە ئەوا ژمارەیەکی جیاواز لە وێنەی خوارەوەت بۆ دەنووسرێت).

٧/ پاش ناردنی کورتەنامەکە کەمێک چاوەڕوان بە تا کۆدێکت بۆ دێت، تۆش کۆدەکە لە خانەی خاڵی دووەم بنووسە. هەروەها لە خوارەوەی بۆکسەکە دوو بژاردە هەیە کە یەکەمیان پێت دەڵێت ژمارەکەت بڵاوبکەرەوە بۆ هاوڕێکانت و دووەمیان دەڵێت هاوڕێکانت بتوانن تێکستت بۆ ڕەوانە بکەن لە فەیسبووکەوە. تۆ ئازادیت لە چالاککردن و ناچالاککردنیان. بەم شێوەیە ژمارەی مۆبایلەکەت بۆ هەژمارەکەت چالاککرا.

سێیەم: چالاککردنی (Secure browsing)

بۆ ئەوەی چالاکییەکانت لە فەیسبووکدا سەلامەتتر بێت ئەوا (Secure browsing) بۆ هەژمارەکەت چالاک بکە. بە چالاک کردنی ئەم کردارە، ئەوا خۆکارانە سنوور بۆ گشت ئەو بەرنامە بەکاربەرییە دەرەکیانە دادەنێیت کە پەیوەستکراون بە فەیسبووکەوە لە زیان گەیاندن بە هەژمارەکەت یان بردنی زانیارییە کەسیەکانت بەبێ ڕێپێدان. بۆ ئەوەی (Secure browsing) چالاک بکەیت، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە.

١/ لە پەڕەی (Account Setting) ـدا لە لیستی لای چەپ کرتە بکە لەسەر (Security).

٢/ پاشان کرتە بکە لەسەر (Secure browsing).

٣/ پاشان بژاردەی (Browse Facebook on a secure connection (https) when possible) چالاک بکە. ئینجا کرتە بکە لەسەر (Save Changes).

چوارەم: چالاک کردنی (Login Approvals)

(Login Approvals) یەکێکی ترە لە ڕێگەکانی پاراستنی هەژمار لە فەیسبووک. بە چالاک کردنی ئەم بژاردەیە، کۆدێک بە شێوەی کورتەنامە بۆ ژمارە مۆبایلەکەت ڕەوانە دەکرێت کاتێک تۆ یان کەسێکی تر بە ئامێرێکی ترەوە هەوڵی چوونەژوورەوەی هەژمارەکەت دەدات. دوای ئەوەی تێپەڕەوشە بۆ هەژمارەکەت دەنووسیت ئەوا لاپەڕەیەکی تر دەکرێتەوە و تیایدا داوای نووسینی ئەو کۆدە دەکات کە لە ڕێگەی کورتەنامەوە بە دەستت گەیشتووە.

١/ بۆ چالاک کردنی ئەم بژاردەیە لە (Account Settings)ـدا لە بەشی (Security) کرتە بکە لەسەر (Login Approvals).

٢/ دوای ئەوەی چوارگۆشەی تەنیشت نووسینی (Require me to enter a security code each time an unrecognized computer or device tries to access my account) چالاک دەکەیت، پەنجەرەیەک دەکرێت وەک ئەم وێنەیە.

٣/ ئێستا کرتە بکە لەسەر دوگمەی (Set up Now). پاشان ئەم بۆکسەی خوارەوە دەکرێتەوە کە داوای نووسینی تێپەڕەوشە دەکات.

٤/ پاشان ژمارەی مۆبایلەکەت بنووسە (ئەگەر ژمارەی مۆبایلەکەت چالاک کردبێت وەک ئەوەی لە هەنگاوی دووەم باس کرا ئەوا ئەم بۆکسەت بەرچاو ناکەوێت و راستەوخۆ کورتەنامەیەکت بۆ دێت).

٥/ پاش نووسینی ژمارەی مۆبایل و کرتە کردن لەسەر دوگمەی (Continue) ئەوا کورتەنامەیەک بۆ مۆبایلەکەت دێت و تۆش کۆدی کورتەنامەکە لەو بۆکسەی خوارەوە بنووسە.

٦/ ئەگەر دوای ماوەیەک هیچ کورتەنامەیەکت بۆ نەهات، ئەوا کرتە بکە لەسەر بەستەری (Resend Code) بۆ ئەوەی دووبارە کۆدێکی ترت بۆ ڕەوانە بکرێت.

٧/ دوای نووسینی کۆدی کورتەنامەکە ئەوا کرتە بکە لەسەر (Confirm). پاش ئەوە بۆکسێکی تر دەکرێتەوەو داوای نووسینی ناوی کۆمپیوتەرەکەت دەکات، تۆش ناوی کۆمپیوتەرەکەت بنووسە، دواتر کرتە بکە لەسەر (Next).

٨/ ئێستا ئەگەر هەنگاوەکانی سەرەوەت بە دروستی جێبەجێ کردبێت ئەوا بژاردەی (Login Approvals) بە سەرکەوتوویی چالاک بووە.

٩/ ئێستا بۆکسێکی تر دەبێتەوە و داوای دامەزراندنی (Code Generator) دەکات بۆ سەر مۆبایلەکەت. ئەمەش سوودی هەیە لە کاتێکدا کە هیچ کۆدێکت لە ڕێگەی کورتەنامە بەدەست ناگات. ئەگەر ئارەزوو ناکەیت (Code Generator) بۆ مۆبایلەکەت دامەزرێنیت ئەوا کرتە بکە لەسەر دوگمەی (Not Now).

پێنجەم: ناچالاککردنی (Keep me logged in)

کاتێک دەتەوێت بڕۆیتەژوورەوە بۆ فەیسبووک، لە پەڕەی چوونەژوورەوەدا جگە لە خانەی ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕەوشە چوارگۆشەیەک هەیە لە تەنیشت نووسینی (Keep me logged in). دڵنیابە لەوەی ئەم چوارگۆشەیە ناچالاکە ئینجا هەوڵ بدە بڕۆیتە ژوورەوە بۆ فەیسبووک. ئەمەش وا دەکات هەر کاتێک هەوڵی چوونەژوورەوە بدەیت ئەوا پێویستت بە نووسینی ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕەوشە دەبێت. ئەم کردارە زیاتر سوودی هەیە لە کاتکێدا کە کۆمپیوتەرەکەت کەسێکی تریش بەکاریدەهێنێت.

شەشەم: خۆپاراستن لە بەستەرە زیانبەخشەکان

ئەوەی لەم خاڵەدا دەمەوێت ئاماژەی پێبدەم دڵنیابوونە لەو بەستەرەی کە دەتەوێت کرتەی لەسەر بکەیت! بۆیە وا باشە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەیت کاتێک دەتەوێت بەستەرێک بکەیتەوە.

١/ ئەگەر بەستەرێکت بۆ هاتووە بە ناوی یەکێک لە هاوڕێکانتەوە ئەوا قسە لەگەڵ هاوڕێکەتدا بکە و لێی دڵنیابە کە ئایا بەستەرەکەی ناردووە یان نا. چونکە بەستەرە زیانبەخشەکان زۆربەیان بە ناوی هاوڕێیەکتەوە بەدەستت دەگات بەبێ ئەوەی هاوڕێکەت ئاگاداری ناردنی بێت.

٢/ کاتێک کرتەت لەسەر هەر بەستەرێک کرد و داوای نووسینی ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕەوشەی لێت کرد، ئەوا بەهیچ شێوەیەک ناوو تێپەڕەوشەکەت مەنووسە.

٣/ چوونەژوورەوەکانت تەنها لە ڕێگەی (facebook.com) بێت، یان ئاپی facebook لە ڕێگەی هیچ ماڵپەڕێکی ترەوە هەوڵی چوونەژوورەوە بۆ فەیسبووک مەدە.

٤/ هەموو کات وێبگەڕەکەت نوێ بکەرەوە بۆ دواترین وەشان بۆ دڵنیابوون لە پینەکردنی کەلێنە زیانبەخشەکان و تا ئاگادار بکرێیتەوە لەو بەستەر و ماڵپەڕانەی زیان دەگەیەنن بە کۆمپیوتەر و مۆبایلەکەت

حەوتەم: چوونەدەرەوە لە فەیسبووک

کاتێک دەتەوێت لە فەیسبووک بڕۆیتە دەرەوە دڵنیابە لەوەی هەژمارەکەت (Log Out) کردووە.

کۆتایی

ئەوەی لەم حەوت خاڵەی سەرەوەدا باس کرا گرنگترین ڕێگاکانی پاراستنی هەژماری فەیسبووک بوو، هەر بەکارهێنەرێکی فەیسبووک پێویستە ڕەچاوی خاڵەکان بکات بۆ ئەوەی هەژمارەکەی دووربخاتەوە لە دەست کەسانی تر و بڵاونەبوونەوەی زانیارییە تایبەتەکانی ، دور بون لە ڕیپورت بون

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئاندرۆید ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.