لە ئێستا زیاتر لە ١.٣ ملیار ئامێری هۆشمەند کار بە سیستەمی ئەندرۆید دەکەن لەسەرانسەری جیهان.
لەم رێژەیەش نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر لە ژێر هەڕەشەی هاک کردن دان.
لەهەمان کاتدا  نزیکەی ٢٧٥ ملیۆن کەس تا ئێستا نوێترین وەشانی ئەندرۆیدیان دانەناوە بۆ مۆبایلەکان و  تابلێتەکانیان.واتە ئەپدەیتیان نەکردۆتەوە. (وەشانی ئەندرۆیدەکانیان لە نێوان ٢.٢ بۆ ٥.١ )ە.

دەزگای نۆرتبیت ی هەواڵگری ئاسایشی بواری تەکنەلۆژیای ئیسرائیلی رایگەیاندوە لە ئەنجامی توێژینەوەیەکیان دا لەسەر جۆرە کۆدێکی هاک کردن، بۆیان دەرکەوتتوە کە تەنها لەگەڵ کردنەوەی ئیمێڵێک یاخود کردنەوەی ماڵپەڕێکی دیاریکراو کە هەڵگری کۆدی (مێ…….. ستایل)ە لەماوەی نێوان پانزە چرکە بۆ دوو خولەک توانانی دەست بەسەر داگرتنی تەواوی کەل و پەلەکانی ناو ئامێرەکەتی هەیە.
لەهەمان کاتدا چەند دەزگایەکی تریش ئەم زانیاریەیان پشت راست کردۆتەوە  و رایان گەیاندوە کە کۆدی (مێ…….. ستایل) توانای ئەتاک کردن و هاککردنی وەشانە کۆنەکانی ئەندرۆیدیان هەیە زۆر بەخێرایی.

لەوەڵامی ئەم هەواڵانەشدا کۆمپانیای گووگڵ کە درووستکەری سیستەمی ئەندرۆیدە رایگەیاندوە کە ئەم کێشانە چارەسەر کراوە پێش ئەوەی بەکارهێنەران توشی ئەم جۆرە هاکە بن.
هەروەها داوا لە بەکارهێنەران دەکات کە بەزووترین کات مۆبایلەکانیان ئەپدەیت بکەنەوە و بەتەواوی پارێزراو دەبن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.