ڕوداوەکان بریتین لە بەشیکی گرنگی تایبەتەندیەکانی سی شارپ کە بۆ مەبەستی تایبەت بەکار دین ڕوداوەکان زۆر شیوەی جیایان هەیە وە فرمان لە سەرچاوەی جیا وەردەگرن زیاترینان فرمان لە ماوس وەردەگرن وە زۆرتین ئیڤینت کر کااری پی دەکریت کلیک کردنە کاتیک کلیک دەکەی فرمانیکت بۆ جی بەجی دەکات بەڵام ئیڤینتی تر هەیە بە ئینتەری کیبۆرد کار دەکات وە هەیە بە جوڵانی ماوس وە هەیە بە نوسین و ….. هتد

لیرە باس لەوە دەکەم کە چۆن بەکار دین کاتیک پڕۆژەیەک ئامادە دەکەین بەم شیوەی خوارەوە

1 - Copy

وەک لەم وینەیە دیار دەکەویت دەچینە ئەم بەشەی خوارەوە و کلیکی لەسەر دەکەین

2 - Copy

ئەمانەی سەرەوە هەمویان ڕوداوی جیان و بۆ مەبەستی جیا بەکار دین لەم وانەیە چەند ئیڤینتیک باس دەکەین و تۆی فیرخوازیش دەتوانی یەکە بەیەکە تاقیان بکەیتەوە کاریگەریەکەیان ببینی

Click : کاتیک کلیک لە بەشیکی دیاری کراو دەکەین جیبەجی دەبیت

DoubleClick: بە دەڵ کلیک کردارەکە جی بەجی دەکات

ResizeBegin: کاتیک ڕوبەری ئەپڵیکەیشنەکەت دەگۆڕی بچوکی بکەی یان گەورە بکەی لەکاتی دەست پیکردنی جی بەجی دەبیت

ResizeEnd: کاتیک ڕوبەری ئەپڵیکەیشنەکەت دەگۆڕی بچوکی بکەی یان گەورە بکەی لەکاتی تەواو بونی گۆڕانکاری  جی بەجی دەبیت

Paint: لەکاتی گۆڕینی ڕەنگە چاڵاک دەبیت بەزۆری کاتیک بەرنامەکە ڕەن دەکەی چاڵاک دەبیت

FormClosed: کاتیک بەرنامەکە داخرا چاڵاک دەبیت

FormClosing: کاتیک بەرنامەکە دادەخەی چاڵاک دەبیت

HelpButtonClicked: کاتیک کلیک لەسەر بەتنی هاوکاری دەکەی چاڵاک دەبیت

Load: لەگەڵ دەستپیکی بەرنامەکە چاڵاک دەبیت

StyleChanged: کاتیک ستایلەکە دەگۆڕیت چاڵاک دەبیت

DragDrop: بەگرتن و ڕاکیشان چاڵاک دەبیت

ئەمانەی سەرە بەشیک بون لە ڕوداوەکان کە باسمان کرد وە دەتوانی ئەوانی تریش تاقی بکەیتەوە

ئیستا باس دەکەین چۆن ئینش دەکات

کاتیک دەبڵ کلیک دەکەین لەسەر ئەم ڕوداوە کە دەمانەویت بەم شیوەیە بۆ نمونە دەمانەویت کاتیک کلیک دەکەین مەسج بۆکسیکمان پیشان بدات

بەڵام سەرەتا دەبیت ئەو بەشە دیار بکەین کە دەمانەویت ئیڤینتەکەی پی بدەین بۆ نمونە کاتیک دەمانەویت کلیک لەسەر ئەم تیکست بۆکسەی خوارەوە بکەین کارەکەمان بۆ بکات

سەرەتا کلیک دەکەین لەسەر ئەم تیکست بۆکسە پاشان دەچینە بەشی ئیڤینت

3

دەبڵ کلیک دەککەین لەم ئاماژەی سەرەوە

ئەم شیوەیەمان بۆ دەبیتەوە و میسۆدیک بۆ ئەم ئیڤینتە دروست دەبیت

4

5

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی چۆمان ، مامۆستا لە پەیمانگای ناحکومی چۆمان بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر

Comments are closed.