ئەمڕۆ بەفەرمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایگەیاند کە زمانی عەرەبی بۆ لیستی ئەو زمانەنە زیاد کرا کە راستەوخۆ قسە وەردەگێڕێت لە کاتی بەکارهێنانی سکایپ. ئەمەش لە ئێستا دا تەنها بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە زمانی عەرەبی هەشتەمین زمانە بۆ ئەم بۆ لیستی زمانەکان زیاد دەکرێت.

خزمەتگوزاری وەرگێڕی سکایپ چیە ؟
لە ئێستا دا کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت بەردەوام لەهەوڵی بەرەو پێش بردنی چاتی سکایپ دایە ،لە نوێترین خزمەت گوزاریەکانیش ئەوەبوو کە وەرگێڕی راستەخۆی زیاد کرد بۆ چاتکردنی دەنگی  و ڤیدیۆیی، لە ئێستا دا وەرگێڕەکە لە هەشت زمان پێک هاتووە.
شێوازی کارکردنی: کاتێک دوو کەس بەیەکەوە قسە دەکەن لە سکایپ، یەکێکیان بە زمانی ئینگلیزی قسە بکات و یەکێکیان بە زمانی عەرەبی قسە بکات، ئەوا راستەخۆ زمانەکانیان وەردەگێڕدرێت و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابێت.

Skype-Translator-Arabic-2-930x523

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.