کۆمپانیای (فەیس بووک)ی ئەمریکی، تایبەتمەندییەکی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیس بووک)ی، بۆ ئەپی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیس بووک)یش زیاد کرد.

سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان بڵاویان کردۆتەوە کە بەرپرسانی ئەپی ماسنجەری فەیس بووک، تایبەتمەندیی (Messenger Day)ی ئەپەیان لابردووە، لە بری ئەو تایبەتمەندییەش، تایبەتمەندیی (ستۆریس)ی فەیس بووکیان بۆ ئەپی ماسنجەری فەیس بووک زیاد کردووە.

ئەو تایبەتمەندییە نوێیە ھاوشێوەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (سناپ چات)ە، کاتێک بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیس بووک وێنەیەکی خۆیانی تێدا بڵاو دەکەنەوە، دوای 24 کاتژمێر بەشێوەیەکی خۆکاری، وێنەکە دەسڕدرێتەوە، ھەروەھا ئەگەر لە ماسنجەری فەیس بووک وێنەکە لە ستۆریس بڵاو بکەنەوە، لە ستۆریسی فەیس بووکیش ھەمان وێنە پیشان دەدات.

0E2CC25C-7E92-4FD6-B768-094F260E7815

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.