كاتێك كه ده‌مانه‌وێت ته‌له‌ڤزیۆنه‌ك یان مۆنیته‌ری كۆمپیوته‌ر یان هه‌ر شاشه‌یه‌ك بكرین یان بزانین گه‌وره‌یه‌كه‌ی چه‌ندێكه ئه‌وا وشه ئینج به‌كار ده‌هێننین، به‌ڵام ده‌زانیت قه‌باره‌ی ئینج چه‌نده ؟
له‌ڕاستیدا خۆی ئینج یه‌كێیه‌كی پێوانه‌یه‌كه 1 ئینج = 2.54 سم ، جگه له پێوانه‌ی شاشه‌كان بۆ پێوانه‌ی بۆریش به‌كاردێت.
به‌هه‌رحاڵ له شاشه‌كان واتای ئه‌م ئینجا پێوانی نێوان دوو گۆشه‌ی به‌رامبه‌ره وه‌ك له‌م وێنه‌یه ده‌یبینن وه ئه‌گه‌ر ویستمان ئه‌م ئینجه بكه‌ینه به سم ئه‌وا ژماره‌ی ئینجه‌كه جارانی 2.54 ده‌كه‌ین، واته شاشه‌یه‌كی 32 ئینجی یه‌كسانه به 81.28 سم تری.
ئاماده‌كردنی : ئه‌حمه‌د عومه‌ر