وشەکاری زمانە ئاساییەکان بە هاوکاری مێشکی دەستکرد، رۆژ بە رۆژ لە تێگەیشتن لە زمانە زیندووەکانی دنیادا  باشتر ئەبێت بەلام رەنگە ئیتر ئەم تەکنەلۆژیایە تەنها بۆ زمانەکانی مرۆڤ نەبێت بەلایەنی کەمەوە لە داهاتوودا لەلایەن پرۆژەیەکی سویدی  Gavagai AB ئەم تەکنەلۆژیایە بسەلمێنێت کە تەنها بۆ زمانەکانی مرۆڤ نیە

وە Gavagai AB  بە هاوکاری پەیمانگای تەکنەلۆژی  KTH
پرۆژە 4 سالیەکەی کە زۆرترێن زانیاری لەسەر زمانی دۆلفین کۆکردۆتەوە  وا بریارە لە داهاتوودا  بیان  کات بە کۆدێک بۆ زمانی ئەوبوونەوەرە تاوەکو بتوانین لێی تێبگەین.

بەپێی ئەو تیۆریە بێت تێگەیشتن لە  زمانی دۆلفین زۆر جیاواز نیە لەزمانەکانی تری مرۆڤەکان، لێکۆلەرەکان تا ئێستە چەندەها جاریان وتووە کە دۆلفینەکان بەرێگایەکی هاوشێوەی مرۆڤەکان پەیوەندی بە یەکترەوە ئەکەن وە  وشەی جیاوازجیاواز بەکاردەهێنن تاوەکو ئەو شتەی کە مەبەستیانە لەیەکتری تێبگەیبنن،  ئەم بوونەوەرە تەنانەت لەدوای دەربڕینی رستەیەک ماوەیەک ئەوەستێت تاوەکو ئەوەی بەرامبەری وەلامێکی بداتەوە پاشان رستەی دواتر بلێت .

 

لارس هامبەرگ بەرێوبەری  Gavagai ABئەلێت کە هێشتە دیار نیە کە ئاخۆ رۆژێک پرۆگرامێکی بەرێوە بردن بۆ وەرگێرانی زمانی مرۆڤ بۆ سەر زمانی دۆلفین یان بە پێچەوانەوە دروست بکرێت، بەلام بیرکردنەوە لە نەرمەوالەیەکی بەوجۆرە شایانی پێشبینیە. ئەشێت لە داهاتوودا شتێکی وا رووبدات

هێزە ژێردەریایەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشتر سودیان لە دۆلفینە راهێنراوەکان وەرگرتووە ئەرکەکانی رزگارکردنی مەلەوانە ونبووەکان یان دۆزینەوەی مینەکانی ژێر ئاو سودیان لێوەرگرتووە وە بێگومان بە ناسینی تەواوەتی و تێگەیشتن لە زمانی دۆلفینەکان ئەم فێرکردنانەش ئەتوانن پێشکەوتن بە خۆوە ببینن وە هێلی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و دۆلفینەکان بێتە ئاراوە.

AP100518156680-w600

هامبرگ لەچاوپێکەوتنەکەی لەگەل سایتی Digital Trends دا دەلێت : لە ماوەی 7 سالی رابردوو دا بری 9 میلیۆن دۆلارمان بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم لێکۆلینەوەیە سەرف کردووە کار دەکات لەسەر جێ بەجێ کردنی ئەم توێژینەوەیە بۆ دیاری کردنی پێوەرێکی پیشەسازی کە دەتوانێت 45 زمانی جیاواز تێ بگات، بەپێی بەراوردی زۆرێک لە بێنچمارکەکان بێت  ئێمە لە رکابەرەکانمان باشتر ئەبین وە لەو ماوە درێژدا بە نهێنی وە دوور لە بەرچاوگرتنی هۆکارەکان بەرەو پێشچونێکی باشمان بە دەست هێناوە.

هامبرگ ئەلێت تێگەیشتن لە زمانی دۆلفین تەنها یەکێک لە ئامانجەکان ئەبێت کە Gavagai AB  بەدوایدا دەگەڕێت ئامانجی گەورەتریشی دەبێت وە بە ئەگەر هەیە تا ساڵی 2021 تێگەیشن لە زمانی دۆلفین و گۆرینی بۆ سەر زمانی مرۆڤ وە بە پێچەوانەوەشەوە مەبەستی لە یەکتر تێگەیشتن بەهۆی مێشکی دەستکردەوە ببێتە راستی شۆرشێکی تر بەهۆی تەکنەلۆژیاوە بێتە ئاراوە.
ژێدەر : Digital Trends

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.