گەرم بوونی مۆبایل یەكێكە لەو كێشە سەرەكییانەی بەكارهێنەرانی لێی بێزار دەبن ئەویش بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاو خزمەتگوزارییەكان كە بەجۆرێك كاری كردۆتە سەر خەڵكی بەردەوام ئەو ئامێرە بەكاردەهێنن و لە كۆتاییدا باجەكەی گەرم بوونی مۆبایلەكەیە.

پێنج هۆكاری گەرم بوونی مۆبایل خراوەتەڕوو كە ئەمانەی لای خوارەوەن :

1. بەردەوام پشكنین بكە بۆ پاتری و كێبڵی بارگاوی كردنی مۆبایلەكەت، چونكە كاتێك پاترییەكە كۆن دەبێت زوو گەرم دەبێت و بەهەمان شێوە ئەگەر كێبڵی بارگاوی كردن تەواو نەبێت.

2. بەكارهێنانی كامێرای مۆبایل بەوپەڕی كوالیتییەوە وەك ئەوەی وێنەی ئێچ دی بگرێت یان بۆ ماوەیەكی زۆر كامێراكە كراوە بێت ئەوە دەبێتە هۆی بەرز بوونی گەرمی مۆبایلەكە.

3. بوونی ڤایرۆس، ڤایرۆسەكانی مۆبایل دیاری كراون بە پێچەوانەی ڤایرۆسەكانی كۆمپیوتەر و باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆس دانەگرتنی هەر ئەپێكە كە لەسەرچاوەكەی دڵنیا نەبیت، چونكە ڤایرۆسی مۆبایل هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی گەرمی.

4. كردنەوەی (وای فای) بۆ ماوەیەكی زۆر ئەمەش دەبێتە هۆی بەكارهێنانی وزەیەكی زۆرو گەرم بوونی مۆبایل.

5. كەڤەر، زۆربەی كەڤەرەكان كە بۆ پاراستنی مۆبایل بەكاردەهێنرێت لە شكاندن و ڕوشاندن لە مادەی پلاستیك و مەتات و پێستە دروستكراون و دەبنە مایەی گەرم بوونی مۆبایل.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.