لە روونكردنەوەیەكدا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی كەنەدا ستیڤن دێل دوكا ووتی: “ئەو پرۆژەیەی كە پێشبینی دەكرا لە 2020دا جێ بەجێ بكرێت لە 1ی كانوونی دووەمی 2016 جێ بەجێ دەكرێت، ئەمیش بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێرە، ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر لە دامەزراوەی “WAVELAB”ی سەر بە زانكۆی واتەرلۆ لە هەرێمی ئۆنتاریۆ دروست كراوە و تێدا حكوومەت بڕی 500 هەزار دۆلاری بۆ پرۆژەكە تەرخان كردووە”.
وەزیری دەرەوەی كەنەدا گوتی: “هەرێمی ئۆنتاریۆ دەبێتە یەكەم هەرێمی وڵات كە رێگە بەئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر دەدات بە سەر شەقامدا بڕوات”.
پسپۆران رایدەگەیەنن “ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر سەرەڕای ئەوەی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ژمارەی رووداوەكانی هاتوچۆ و قەرەباڵغی ترافیكەكان، بەهۆی كەمی تێچوون و كەم سەرفكردنی بەنزین ساڵانە بڕی 65 ملیۆن دۆلاریش دەگەڕێنێتەوە”.