لە یەکەم بەشی ئۆتۆمۆبیلدا پێم خۆشە سەرەتا گرنگی ئۆتۆمبیل ڕوون بکەمەوە لە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیاندا،وەکو روونە هەر ئامێرێک کە لە ژیانی مرۆڤەکاندا هەبێت سودو زیانی خۆی هەیە و گرنگ ئەوەیە چۆن بەکاریان دەهێنیت.یەکێکی تر لەخاڵە گرنگەکان لە ئۆتۆمبیلدا سەلامەتی ژیانی سەر نشینانی ئۆتۆمبیلە کە پیویستە لە هەموو ئۆتۆمبێلێکدا مەرجەکانی سەلامەتی بەرجەستە ببن،جا ئەم بەرجەستە بوونە لە کوالیتی کۆنتڕۆلی بازگەکان و بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ وە هەتا هاوڵاتیان خۆشیان پێویستە گرنگی زۆر بەسەلامەتی ئۆتۆمبیلەکانیان بدەن.

سیستمی برێک لەهەموو ئۆتۆمبیلەکاندا هەیە کە بەشێوە بازاڕیەکەی لەناوخۆدا پێی دەڵێین “ستۆپ”.ئۆتۆمبیلەکان بەپێی سیفات و هەروەها کوالیتی و نرخیان گۆڕانکاری بەسەر هەبوونی برێکدا هەیە.بۆنمونە لە ئۆتۆمبیلە سەلامەتەکاندا بەتایبەت ئەوانەی لە ووڵاتانی ئەمەریکا و ئەڵمانیادا دروستدەکرێت هەر چوار تایەکەی برێکی خۆی هەیە کە بەهۆی سیستمێکی هایدرۆلیکییەوە کاردەکات.سیستمی برێک دوو جۆری هەیە:
١.دیسک برێک(disk brake):ئەم جۆرەیان لە ئۆتۆمبیلە تازەکاندا بەکاردێت و هەروەها باشتریشە چونکە زۆر بە باشی و لەماوەیەکی کەمدا دەتوانیت خێرایی ئۆتۆمبیل بگەیەنێتەوە سەر کەمترین خێرایی,نرخی ئەم جۆرە نرخەکەشی گرانترە،لەهەموو جۆرە ئۆتۆمیلیک بەکاردێت.

٢.درووم برێک(drum brake):ئەم جۆرەیان زیاتر لە ئۆتۆمیبلە کۆنەکاندا باوی هەبوو بەڵام بەهۆی هاتنی جۆری دیسک برێکەوە ئەم جۆرە بەکارناهێنرێت بۆ ئۆتۆمبیلە تازەکان،ئەم جۆرە بەهۆی ئەوەی بەخێرا ئۆتۆمیلی نەدەوەستان بۆیە هەوڵدرا جۆرێکی تر بهێنریتە بەرهەم کە هاوڵاتیان بتوانن خۆیان بپارێزن لە پێکدادان لەکاتی هاتووچۆدا،نرخەکەی هەرزانترە،زیاتر بۆ ئۆتۆمیلی بچوکیش زیاتر بەکاردێت.

تەگەرەکانی پێشەوەی ئۆتۆمبیل لە تەگەرەکانی دواوەی ئۆتۆمبیل زیاتر دەسوڕێنەوەو هەروەها بانصەکانیشی زووتر تێک دەچێت،هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە کێشی ئۆتۆمبیلەکە لە دواوە بۆ پیشەوەیە لەکاتی ڕۆشتندا بۆیە کاتێ ئیستۆپ دەکەیت هەموو کێشی سەیارەکە زۆربەی دەکەوێتە بەشی پیشەوەی سەیارەکەو ووردتر دەکەوێتە سەر بانسەکانی کە ئیستۆپەکەی پیدەگریت.

ئامادەكردنی : هێمن ڕەفیق – ئەندازیاری میکانیک

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.