پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە خۆیان لە تیژڕۆیی و پێشبڕكێ بەدووربگرن، چونكە بەمەبەستی كەمكرنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ، لەمەودوا زۆرتر لە 100 كامێرا 24 كاژێر كارا دەبن.

رائید فازل حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ” رۆژی دووشەممە 21-11-2016، جگە لەوەی كامێرا جێگیرەكانمان ماوەی 24 كاژێر سەرپێچییەكان تۆماردەكەن، كامێرا گەڕۆكەكانیش تاوەكو ماوەیەكی نادیار بۆ ماوەی 24 كاژێر لەسەر شەقامەكانی شاری هەولێر دادەنرێن، بەمەبەستی كەمكردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ و رێگریكردن لە سەرپێچیەكانی هاتووچۆ.”

فازل حاجی گوتیشی “ئێستا زۆرێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر بوونەتە شوێنی تەراتێنی ئۆتۆمبێلەكان و پێشبڕكێیان تێدا دەكرێت”. ئاماژەی بەوەش كرد 90 كامێرای گەڕۆك لە كاركردندان و 14 كامێرای جێگیریشان هەن، 2 كامێرای دیكەی جێگیریش دادەنرێن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.