پرۆگرامی Insta CLEANER یه‌کێکه له پرۆگرامه ناوازه‌کان بۆ سرینه‌وه‌ی کۆمه‌له‌یی پۆست و لایک و فۆلۆ و زۆر شتی تر له تۆری کۆمه‌لایه‌تی ئینستاگرامدا که ئاخۆ گه‌ر بێت سود له‌م جۆره پرۆگرامه وه‌رناگریت ناچار ئه‌بیت پۆست و لایک و فۆلۆ و زۆر شتی تر له تۆری کۆمه‌لایه‌تی ئینستاگرامدا به شێوازێکی دانه دانه بسریته‌وه ئه‌وه‌ش تاقه‌ت و ئارامگریه‌کی باش ئه‌وێت ڕه‌نگه زۆر به‌کارهێنه‌ر رێژه‌کانی ئه‌وانه باسمان کرد له رێژه‌یه‌کی زۆردا به جۆرێک بێزار ببێت له سرینه‌وه‌ی هه‌موویان به دانه دانه
ئه‌مرۆ ئه‌تاناسێنین به پرۆگرامی INSTA CLEANER له رێگای ئه‌م پرۆگرامه‌وه زۆر به‌ئاسانی ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا ئه‌توانی بسریته‌وه له پرۆگرامه‌که‌دا به‌شه‌کان جیاکرانه‌وته‌وه تاوه‌کو به‌کارهێنه‌ر به به‌شێکی دیاری کراو به خواستی خۆی هه‌ڵبژێرێت
به‌ڵام ئه‌بێت ئاگاداربیت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره پێویسته هه‌ژماری ئینستاکه‌ت ببه‌ستیته‌وه به پرۆگرامه‌که‌وه واته ئیمێل و تێپه‌ڕه وشه به‌کاربهێنی بۆ داخڵبوونی
وه به یه‌کجار ئه‌توانی ته‌نها ٥٠ پۆست دیاری بکه‌یت بۆ سرینه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ هه‌ر جارێک ته‌نها توانای کارکردنی ته‌نها ٥٠ دانه‌ی هه‌یه
وێنه له پرۆگرامه‌که :
بۆ داگرتن :
IOS : کلیک لێره بکه
ANDROID: کلیک لێره بکه