ویڵیام ئەو منداڵە ١٥ ساڵانەیە کە لە وڵاتی کەنەداوە پێی وایە کە لەڕێگای وێنە سەتەلایتەکانی نەخشەی گووگڵەوە توانیویەتی شارێکی وون بووی شارستانیەتە کۆنەکان بدۆزێتەوە.

دوای ئەوەی چەند لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر نەخشەی چەند ناوچەیەک کردووە و چەند بەرزایی و  نزماییەکی بەدی کردەوە دوای لێکدانەوە بۆی دەرکەوتوە کە ئەم ناوچەیە شوینی شارستانیەتێکی کۆنە .

زانایەکیش لە ئاژانسی ئاسمانی کەنەدی رایگەیاندوە کە ئەم ناوجەیەی ئەم منداڵە دۆزیوتەوە ناوچەیەکی سەختە و بە ئاسانی وەڵامی دروستمان دەست ناکەوێت تا بڵیین ئەم شوێنە شارستانیەت بووە یان نا ، بەڵام لەهەمان کاتدا بەرزایی و نزماییەکان دەرخەر و چەند هۆکارێکی دیارن بۆ ئەم مەبەستە چونکە پێدەچێت ئاسەواری باڵەخانە و خانوو بووبن.

وا بڕیارە ویڵیام ئەم دۆزینەوەی خۆی لە پێشانگای نێودەوڵەتی زانایانی جیهانی رابگەینێت کە لە وڵاتی بەڕازیل دەبەسترێت لە ٢٠١٧.
_89654930__dsc4791s
_89654275_satelliteimages

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.