بەرنامەی Truecaller  یەکێکە لەبه‌نێوبانگترین به‌رنامه‌كانى مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان و تایبه‌ته‌ به‌ نیشاندان  و وه‌رگرتنى زانیارى له‌سه‌ر كه‌سى په‌یوه‌ندیكه‌ر.

وەک دەزانن ڕۆژانە هەمووانچه‌ندان  پەیوەندی کەسانی نەناسراومان بۆ دێت ، بۆیه‌ ده‌توانین له‌ ڕێگاى ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ زانیارى ته‌واو وه‌ربگرین له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ ده‌كات .
كۆمپانیاى وه‌رهێنه‌ر ٣ ئاستى دیارى كردوه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانب ۆه‌ئوه‌ى سوود له‌و به‌رنامه‌یه‌ وه‌ربگرین ، ئاستى یه‌كه‌م كه‌ زۆرینه‌ى خه‌ڵكى به‌كارى ده‌هێنێت ئه‌ویش پێویستى به‌تۆماركردن نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زانیارى ژماره‌ مۆبایله‌كان به‌ده‌ست بهێنێت،  ئاستى دوه‌م پاش خۆتۆماركردن به‌رده‌ست ده‌بێـت و ئاستى سێیه‌میش ئه‌ژمار یاخود هاوبه‌شى به‌ پاره‌یه‌ ، واته‌ پاره‌ ده‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارى زیاترت پێده‌به‌خشێت .
له‌ ڤیدیۆى ئه‌مجاره‌ماندا باس له‌ ئاستى دووه‌مى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌كه‌ین .
سه‌ره‌تا لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زانى به‌رنامه‌كه‌ بۆ ئه‌ندرۆید وه‌ بۆ ئایفۆن لێره‌ كلیك بكه‌  و پاشان سه‌یرى ڤیدیۆ فێركاریه‌كه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌

ئاماده‌كردنى :شه‌كار سلێمانى

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.