پلاتفۆرمی Apple Cloud بڕی 200 گێگابایت ئەداتە بەکارهێنەرە نوێیەکانی خۆی
هەر لە سەرەتای ئەم مانەگە کۆمپانیای گۆگڵ چەند خزمەتگوزاریەکی نوێی خسته ڕوو ، بە داشکاندنەوە تایبەت بە خزمەتگوزاریە هەوریەکەی خۆی ، بە ناوی ، Google One و پێشبینی ئەکرێ کە کۆمپانیای گۆگڵ ئەیەوێ ڕکابەری کۆمپانیا زلهێزەکانی خزمەتگوزاری هەوری بکات بۆ ئەوەی سەرنجی بەکارهێنەر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت
خزمەتگوزاری هەوری ئەپڵ iCloud ڕایگەیناد کە بڕی 200 گێگابایت ئەدا بە بەکارهێنەرە نوێیەکانی خۆی ئەوانەی کە پێشتر هەژماریان نەبووە و ئێستا دروستیان کردووە بڕی 200 گێگابایت لە ئەپڵەوە بەدەست دێنن ئەم ئۆفەرەی ئەپڵ تەنیا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەگرێتەوە و تەنیا بۆ ماوەی 2 مانگ بەردەست ئەبێ دوای تەواوبوونی ئەم ماوەیە بەکارهێنەر دەبێ بڕی 2.99$ بدات بۆ سوود وەرگرتن لەم ئۆفەرە نایابەی ئەپڵ iCloud