لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە رۆژگاری ئەمرۆدا زۆربەی کارەکانمان لە رێگای موبایلە هۆشمەندەکانەوە بە ئەنجام دەگەیەنین. حەزم کرد لە بابەتی ئەمجارەمدا ئاشناتان بکەم بە نەرمەکاڵایەکی بەهێز کە زۆربەمان دواتر تامەزرۆی دەبین کە ئەم نەرمەکالایە بەکاربەرین، ئەویش نەرمەکالای (Viber)ە، دەتوانیت لە رێگای ئەم نەرمەکاڵایەوە چاتکردن و پەیوەندی سەرهێڵ ئەنجام بدەیت، لە رێگای موبایلە هۆشمەندەکانتان و لە رێگای کۆمپیوتەرەکانتان دەتوان سود لەم نەرمەکاڵایە وەربگرن بۆ سیستەمەکانی ( ویندۆز ، لینوکس ، ئەندرۆید ، ئای ئۆ ئیس ،ماک ). ڤایبەر ڕایەڵەیەکی جیهانییە لەڕێگەی ئینتەرنیت دەتوانیت پەیوەندی بەلاش(بێ بەرامبەر) بکەیت بۆ هەرشوێنێک لەم جیهانە لەڕێگەی ژەمارە تەلەفونەوە وە هەر لەناو پڕۆگرام دەتوانیت چاتکردن ئەنجام بدەیت بەخێراترین شێوە.
لەم ڤیدۆ فێرکاریەدا کە بەزمانی کوردی ڕونکراوەتەوە دەتوانن پڕۆگرامەکە لەسەر سیستمی 32BIT & 64BIT جێگر بکەن و باسی داگرتنی کراوە لەسەر هەردوو سیستم