ژمارەیەک هاککەر ملیۆنان هەژماری ئینستاگرامیان هاککردووە و دواتر لە داتابەیسێکدا بەشێک لە ژمارەی موبایلی هەژمارە توشبووەکانیان فرۆشتووە.

ماڵپەڕی (زە ڤێرج) بڵاویکردەوە، بەهۆی کەموکورتیەکەوە کە لە ئەپی ئینستاگرامدا هەبووە، ملیۆنان هەژماری ئینستاگرام هاککراوە کە لە نێویاندا هەژماری هونەرمەندانی ناوداری جیهانی تێدابووە، دواتر هاککەران داتابەیسێکیان بەناوی دۆکساگرام داناوە و لە ڕێگەیەوە ژمارەی پەیوەندی هەژمارە هاککراوەکانیان خستووەتەڕوو.

ئەو داتابەیسە کە بە ئاسانی بەردەستکەوتوو، ژمارەی موبایلی کەسە توشبووەکانی تێدایە و ڕێگەی بە بەکارهێنەران داوە، لە بەرامبەر ١٠ دۆلاردا ژمارەی موبایلی یەک هەژماری هاککراوی دەستبکەوێت.

هەرچەندە ئینستاگرام ژمارەی تەواوی هەژمارە هاککراوەکانی ئاشکرانەکردووە بەڵام ڕایگەیاندووە کە ڕێژەیەکی کەمی هەژمارەکانی ئینستاگرام هاککراون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئینستاگرام ٧٠٠ ملیۆن هەژماری هەیە.

هاوکات هاککەران ئاشکرایان کردووە کە ژمارەی هەژمارە هاککراوەکان شەش ملیۆن هەژماربووە.

لە نێو هەژمارە هاکراوەکاندا، هەژماری ژمارەیەک هونەرمەندو وەرزشەوانی ئەمریکی وەکو سێلێنا گۆمێز، لەیدی گاگا، ریهانا، تەیلەر سویفت، کەیتی پێری و ئادێڵی تێدایە.

instagram-icon-2016z

s:nrt

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.