تا دێت شارستانیەت بەرەوپێش دەچێت و تەکنەلۆجژا جێگای زۆربەی کەرەستەکانی گرتۆتەوە، ئەم پێشکەوتنەش هەرچەندە کەمتر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات ئەبینرێت و بەتایبەت کوردستان، بەڵام خۆشبەختانە ئەتوانم بڵێم لە ئێستادا کوردستانیش کەم تا زۆر لەم بوارەدا ئەسپی خۆی تاوداوە توانیویەتی شوێندەستی دیاربێ.
زۆرن ئەو کەسانەی ئارەزووی بواری کۆد نوسین و پرۆگرامسازییان هەیە، گرنگی و باشی پرۆگرامسازی کۆد نوسین لەوەدایە کە زانستێکی پراکتیکییە و پێویستی بە هەوڵدانی خۆتە نەک نمرە و کۆلێژ، بۆیە ئەگەر تۆ کەسێکیت بەهۆی کەمی نمرەوە نەوتوانیوە لەو بەشانە وەربگیرێت، ئەوا دەتوانی بە هەوڵدانی خۆت و بەهێزبوونی ئیرادەت بگەیتە ئەو ئاستەی کە دەتەوێت تەنانەت ئەتوانیت زۆر باشتر بیت لە خوێندکارانی ئەو بەشانە، چونکە تۆ بە حەزی خۆتەوە هەوڵی فێربوون دەدەیت.
ئەم کتێبە فێربوونی بەرنامەی ڤیژوەڵ بەیسکە بۆ ئاستی سەرەتای، پشتیوان به خودا لە داهاتوودا لە زنجیرە کتێبەکانی تردا فێری ئەوە دەبیت کە خۆت پرۆژەی گەورە دروست بکەیت.
بۆ دابهزاندنى كتێبهكه ، لێره كلیك بكه