سلاو لە هەموو هاورێیانى تێک ئاى 

1_small

سەرەتا وەک دەزانین زۆر فایرۆس بلاو بۆتەوە کە چەندەها کێشە بۆ مۆبایلەکان دروست دەکەن نەک هەر مۆبایلەکانى سامسۆنگ بەلکو بۆ هەموو ئەو مۆبایلانەن کە سیستمى ئەندرۆیدیان لەسەرە
وە رۆژانە ڤایرۆسى نوێ بلاو دەبێـتەوە بە شــێوەى نوێ 

لێرەدا بە شێوەى پرسیار و وەلام بابەتەکە باس دەکەین بۆ ئاسان تێگەیشتن

چۆن توشى ئەو فایرۆسە بێزار کەرانە دەبین ؟


– بەهۆى ئەوەى تۆ بەرنامەیەک یان یارییەکت دابەزاندووە و ئەویش هەلدەستێ بە کردنى رێکلام بە شێوەى خۆکارانە دێتە سەر شاشەى مۆبایلەکەت و زۆر جار ئەلێ فایرۆس لە مۆبایلەکەت هەیە یان رێکلام بۆ وێنەیەکى ئابروبەر دەکات یان دەڵێ ئەو یارییە نوێیە هەیە و تاقى بکەوە زۆربەى کات ئەوانە ڤایرۆسن و بە داگرتنیان تووشى ڤایرۆسەکە دەبیت 

چۆن بیناسینەوە و بزانین توشى ڤایرۆس بووین ؟

– زۆربەى کات کە تووشى ئەو ڤایرۆسە بوویت چەند ئەپێکى ئابروبەر زیاد دەبن لە مۆبایلەکەت و لە کاتى کۆنێکت بوونت بە ئینتەرنێتەوە ئەوە راستەوخۆ مۆبایلەکەت خاو دەبێتەوە یان جام دەکات و تاماوەیەک دواتر بە خاوى ئیش دەکات
یان کە کۆنێکت بووى بە ئینتەرنێتەوە هەر لە خۆیەوە ئەپیتر داونلۆد دەکات و انستۆلى دەکات و ریکلام دەکات
یان ئەوەتا لەخۆیەوە تەلەفۆن بۆ ژمارەى دەرەوە دەکات بەو شێوەیەش بالانست پێنامێنێ

 

باشە ئەى چارەسەر بە فۆرمات دەکرێ ؟

– نەخێر بە فۆرمات چارەسەر نابێت کە فۆرمات کرد ئەوا هەموو ئەپەکان رەش دەبنەوە بەلام رەش بوونەوەى تەواو نییە بەلکو ئەو فایرۆسە هەر دەمێنێ بەلام کە کۆنێکت بوویتەوە بە ئینتەرنێتەوە ئەوا راستەوخۆ ئەپەکان داونلۆد دەبنەوە و هەمان حالەتى پێشوو بۆ مۆبایلەکەت دەگەرێتەوە 

ئەى باشە چارەسەر چیە ؟

– زۆر رێگا هەن بۆ چارەسەرى ئەم کێشەیە بەلام باشترین رێگا ئەوەیە دووبارە مۆبایلەکەت فلاش بکەیت و بەرنامەى لێبدەیتەوە
واتا فێرژنى فەرمیى کۆمپانیاى سامسۆنگى لێبدەیتەوە بەو شێوەیە مۆبایلەکەت هیچ کێشەیەکى تێدا نامێنێت 

باشە چۆن بتوانم ڤێرژنى فەرمى لە گالاکسیەکەم بدەمەوە ؟

ئەمە کەمێک کات و کارتى ئینتەرنێتى پێویستە 😀

ئەتوانى لە رێگاى ئەم فێرکاریەوە فێرژنێک لە مۆبایلەکەت بدەیتەوەو مۆبایلەکەت بگەرێنیتەوە سەر بارى ئاسایى خۆى وەک ئەوە وایە تازەت کریبێ

بەلام ئاگادارى ئەم خالە بن کە هەموو شتەکانتان ئەسرێتەوە بۆیە پێش ئەوەى ئەم کارە بکەن تکایە شتەکانتان زەخیرە بکەن لەسەر کۆمپیوتەر یاخود میمۆرى مۆبایلەکەتان
وە هەر ژمارەیەکیش کە زەخیرە کرابێ لە ناو مۆبایلەکە ئەویش ئەسرێتەوە بۆیە تکایە بیگوازنەوە بۆ سەر سیمکارت یاخود زەخیرەى بکەنە سەر میمۆرى مۆبایلەکانتان


هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم کۆسرەتە و تەمەنم 22 سالە و بەهۆى بارى کۆمەلایەتییەوە وازم لە خوێندن هێناوە بەلام خۆشبەختانە ئێستا لە ئێواران درێژە بە خوێندنم دەدەم شارەزاییم لە زۆر بوارى تەکنەلۆجى هەیە بەتایبەتى بوارى مۆبایل و هەولدەدەم شارەزایی خۆم بەکار بێنم بۆ خزمەتکردنى گشت تاکێکى کورد هیوادارم ئەگەر سودێکى بچوکیش بێ بیگەینم

Comments are closed.