ئایا Liquid Cooling چییە و ئەرکی چییە لە کۆمپیوتەردا؟!

 

بەناوی ساڕێژکەری هەموو برینێک (الله)

الله

 

پێشەکی/ وەک هەموو ڕاپۆرتەکانی تر ئەم دەقەی خوارەوە بە وشەی کوردی پەتی داڕیژراوە و لە هەمبردا بە وشەی ئینگلیزی لە نێو دوو کەوانەدا ئاماژەی پێ کراوە ، وەک ئەوەی ئاشکرایە کە لەگەل بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیا نەرمەواڵەکان گەشەسەندنێکی زۆر زیاتریان بەخۆوە بینیوە لەچاو ڕابردوویان ، ئەمەش بە شێوازێک زۆر بە خراپی کاریکردۆتە سەر ڕەقەکاڵاکان بە دیاریکراوی ئەو پارچانەی کە بەرپرسیارەتی ڕاپەڕاندنی کارەکانیان لەسەرە وەکو یەکەی چارەسەر (CPU) و بیرگەی کاتی (RAM) و ڕوونما کارد (Graphic Card) کە بەرپرسی سەرەکین لە ڕاپەڕاندنی کارەکان و پشاندانی وێنەکان بە کاتێکی کەم و دەقێکی بەرز و ڕوون هەر ئەمەش وای کردووە کە ئەم پێکهاتانە زوو لاوازببن و تەمەنیان بەرەو کەمبوونەوە بڕوات و لەکار بکەون ، بەڵام خۆشبەختانە ئەتوانم بڵێم کە تەکنەلۆژیا لەسەر ڕێڕەوێکی ڕاست لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەپێشەوە چووە و بە تەواوەتی لە ڕوو زانستی و مەعنەوییەوە بیر لە تەواوی ئەگەر و ناخۆشیەک کراوەتەوە ، خۆشبەختانە چارەسەرکردنی کێشەی گەرمبوون و لەکارکەوتنی هەر یەک لەم پێکهاتانەی کە لەو سەرەوە ناومان بردن بەدەر نەبوون لەو پێشکەوتنە گەورەیە و چەندان چارەسەری تایبەت بە خۆیان خراونەتە بەردەم بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکانی وەک کۆمپیوتەر کە ئەم چارەسەرانەش بە چەند هەنگاوێکی بچووک ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەرچاو ئەخەن ، و وەک هەمیشە بە ئاماژەکردن بەوەی کە “بۆ تێگەیشتن لەم بەبەتە پێویست ناکا خوێنەر شارەزایی قوڵی هەبێ سەبارەت بە ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵاکان و تەنیا تێگەیشتن لە ڕەقەکاڵاکانی کۆمپیوتەر بەسە بۆ تێگەیشتن لەم ڕاپۆرتە” کۆتایی بە پێشەکی دێنم.

سیستەمی ساردکەرەوە بە شلە (Liquid Cooling System) کەلە هەمانکاتدا ناسراوە بە سیستەمی ساردکەرەوە بە ئاو (water cooling system) بریتیین لە ڕادێتەری ئاسایی کە پێویستن بۆ کردنەدەرەوەی ئەو گەرمەیەی کە لەلایەن پارچەکانی کۆمپیوتەرەوە دروستدەکرێ و بەکاردەهێندرێن بۆ هێشتنەوەی پێکهاتەکانی کۆمپیوتەر لە سنووری پلەی گەرمی ڕێگەپێدراو بۆ ئەو پێکهاتانەی کە لە هەبوونی گەرمیەکی لە ڕادەبەدەر ئەگەری تێکچوونی هەمیشەییان هەیە کە بریتیین لە: (CPU – Chipsets – Graphic Cards – HDD) و هەروها یارمەتی کەمکردنەوەی ئەو دەنگە ئەیا کە لە ئەنجامی خێرایی گەرمبوونی یەکەی چارەسەر (CPU) دەردەدرێ و جێی سەرنجە کە نرخی سیستەمی ساردکەرەوە بە شلە (LCS) لە ڕووی نرخەوە گرانترە و شێوازی کارکردن و دیزاینی پێکەوەبەستنی ئاڵۆزترە لە سیستەمی ساردکەرەوەی هەوایی (air-cooling system).

 

 
ئایا LCS چۆن کاردەکات؟!

 
ئاشکرایە کە یەکەی چارەسەر (CPU)ێکی خێرا گەرمیەکی زۆر پەیا ئەکا کە ئەمەش پێویستی بە سیستەمێکی کارامە هەیە بۆ دەردانی ئەو گەرمیە بۆ ئەوەی زیان بە پێکهاتەکانی کۆمپیوتەر نەگات کە ئەمەش ئەتوانرێ چارەسەر بکرێ بە هەردوو سیستەمی ساردکەرەوە بە هەوا (Air-Cooling System) و سیستەمی ساردکەرەوە بە شله (Liquid Cooling System) کە یەکەمیان بە یارمەتی باوەشێن (پانکە)ـــەکی بچوک گەرمیەکە دەردەدا و دووەمیان کە بە (LCS) ناسراوە لە ڕێگەی بۆڕییەکی بچووکەوە ئاو ئەگوازێتەوە بۆ نێو Heat Sink کە بە ڕاستەوخۆیی بە یەکەی چارەسەر (CPU) ــــەوە لکێندراوە.

Proccess-Of-Liqhid-Cooling-Job
لێرەدا کاتێک شلەکە بەناو بۆڕیەکەدا دەڕوات ، گەرمای بەرهەمهاتوو لەلایەن یەکەی چارەسەر (CPU)ــــەوە دەردەدرێ بۆ نێو ئاوە ساردەکەوە و دواتر شلە گەرمەکە بەناو بۆڕیەکەدا دەگوازرێتەوە بۆ ڕادێتەرێک و لەوێ دەکرێتە حەوزی دەرەکی سیستەمەکەوە و لەوێ دووبارە سارد دەکرێتەوە و دووبارە ڕەوانەی بۆڕی گوێزەرەوە دەکرێ بۆ ئەنجامدانی کرداری ساردکردنەوەی یەکەی چارەسەر.
و شایەنی باسە کە ئاو گەیێنەرێکی گەرمی بەرزترە لە هەوا ، هەر بۆیەش سیستەمی ساردکەرەوەی ئاو یارمەتی یەکەی چارەسەر (CPU) دەدات کە لە پلەیەکی گەرمی بەرزدا بەردەوام بێ لە ئەرکەکەی و یارمەتی کەمکردنەوەی ژاوەژاوی یەکەی چارەسەریش دەدا لەو کاتەی کە لە خێراییەکی زۆر و گەرمیەکی بەرزدایە ، و هاوکات شارەزایانی پیشەسازی ڕەقەکاڵاکانی کۆمپیوتەریش ئاماژە بەوە دەکەن کە لە داهاتوویەکی نزیکدا سیستەمی ساردکەرەوەی ئاو دەبێتە هەڵبژاردەیەکی ڕوون بۆ داهاتوو لە کۆمپیوتەری کەسیدا ، ئەمەش لەکاتێکدا کە سیستەمی ساردکەرەوەی ئاو بە شێوەیەکی قووڵ لە نێوەندی زانیاری (Data Center)ــــەکاندا بەکاردەبردرێ لەبەر توندی و متمانەپێکراوی ئەو کەرستانەی کە تیایاندا بەکاردەبردرێ.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.