هەر وەک بینرا دوێنێ لە ڕێکەوتی ٩-٠٩-٢٠١٩ کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ لە هۆڵی ستیڤ جۆبس کۆمەڵێک لە بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانی خۆی ڕاگەیاند ، یەکێک لە چاوەڕوانکراوترین راگەیێندراوەکانی ئەپڵ خزمەتگوزاریەکانی ئەپڵ تیڤی پڵەس بوون کە بە درێژایی بەڕیوەچوونی کۆنگرەکە باس لە چەند بەرهەمێکی نوێ کرد ، هەر وەک چاوەڕوان دەکرا ئەپڵ لە میانەی بەڕیوەچوونی کۆنگرەی گەشەپێدانی ئەپڵ لە هۆڵی ستیڤ جۆبس ئایفۆن ١١ـــی بە دیزایینە چاوەڕوانکراوەکەیەوە ڕاگەیاند کە بە ٣ قەبارەی جیاواز نمایش کرا.

 

هەروەک لەم دواییەدا چەندان سەرچاوەی تەکنەلۆژی چەندان وێنەی بەرهەمە نوێکەی ئەپڵیان باڵاو کردەوە کە گوایە ئەم وێنانە وێنەی خودی بەرهەمە نوێکەی ئەپڵە بە ناوی ئایفۆن ١١ کە لە ڕاستیداش هەر بەو دیزایینەی کە پێشبینی دەکرا ئایفۆن ١١ نمایش کرا لە کۆنگراکەدا ، شایەنی باسە ئەم بەرهەمەی ئەپڵ بە 6 ڕەنگی جیاوازەوە بەردەست ئەبێ کە بریتین لە ( پەمەیی – سوور – گۆڵد – ڕەش – سپی – سەوز ) و بە سێ قەبارە لە ٢٠ ی ئەم مانگە لە بازارە ئەلیکترۆنیەکانی جیهان دەست بە فرۆشتنی ئەکرێ.

 

 


  • تایبەتمەندیەکانی iPhone 11

هەڵگری ڕوونمایەک لە جۆری LCD بە قەبارەی 6.1 ئینج ،و بە ڕوونی 828+1792 مێگاپێکسڵ ، و بە خێرایی 120GHz.

 

هەڵگری دەبڵ کامێرا لە دواوەی مۆبایلەکە بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و کامێرایەک لە پێشەوە بە هەمان قەبارەی 12 مێگاپێکسڵ.

 

هەڵگری بیرگەی ئەمیشەیی بە قەبارەی 64+128+256 گێگابایت.

 

هەڵگری بیرگەی کاتی RAM بە قەبارەی 4GB گێگابایت.

 

هەڵگری یەکەی چارەسەری Bionic A13.

 

هەڵگری پاتریەک بە هێزی 3,110 میللی ئەمپێر/کاتژمێر.

 

هەبوونی هەستەوەری ناسەرەوەی دەمووچاو (Face ID).

 

لە سەرەتای بەردەستبوونیدا بە سیستمی کارپێکەری IOS 13 ەوە کارا ئەبێت.

 

نرخی فرۆشتن لە بازارە ئەلیکترۆنیەکاندا 699$ دەست پێ ئەکا.

6cd24e8eca9d3ea6748a2bf12e26316f

  • گشت تایبەتمەندیە گرینگەکانی iPhone 11 Pro

هەڵگری ڕوونمایەک لە جۆری Super Retina XDR OLED بە قەبارەی 5.8 ئینج ،و بە ڕوونی 1125*2436 مێگاپێکسڵ ، و بە خێرایی 120GHz.

 

هەڵگری دەبڵ کامێرا لە دواوەی مۆبایلەکە بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و کامێرایەک لە پێشەوە بە هەمان قەبارەی 12 مێگاپێکسڵ.

 

هەڵگری بیرگەی ئەمیشەیی بە قەبارەی 64+256+512 گێگابایت.

 

هەڵگری بیرگەی کاتی RAM بە قەبارەی 6GB گێگابایت.

 

هەڵگری یەکەی چارەسەری Bionic A13.

 

هەڵگری پاتریەک بە هێزی 3,190 میللی ئەمپێر/کاتژمێر.

 

هەبوونی هەستەوەری ناسەرەوەی دەمووچاو (Face ID).

 

لە سەرەتای بەردەستبوونیدا بە سیستمی کارپێکەری IOS 13 ەوە کارا ئەبێت.

 

نرخی فرۆشتن لە بازارە ئەلیکترۆنیەکاندا 999$ دەست پێ ئەکا.

3ae7734df2d2edd9c0bcd1003b5f146d

  • گشت تایبەتمەندیە گرینگەکانی iPhone 11 Pro Max

هەڵگری ڕوونمایەک لە جۆری Super Retina XDR OLED بە قەبارەی 6.5 ئینج ،و بە ڕوونی 1242*2688 مێگاپێکسڵ ، و بە خێرایی 120GHz.

 

هەڵگری سێ کامێرا لە دواوەی مۆبایلەکە بە ڕوونی 12+12+12 مێگاپێکسڵ.

 

هەڵگری بیرگەی ئەمیشەیی بە قەبارەی 64+256+512 گێگابایت.

 

هەڵگری بیرگەی کاتی RAM بە قەبارەی 6GB گێگابایت.

 

هەڵگری یەکەی چارەسەری Bionic A13.

 

هەڵگری پاتریەک بە هێزی 3,500 میللی ئەمپێر/کاتژمێر.

 

هەبوونی هەستەوەری ناسەرەوەی دەمووچاو (Face ID).

 

لە سەرەتای بەردەستبوونیدا بە سیستمی کارپێکەری IOS 13 ەوە کارا ئەبێت.

 

نرخی فرۆشتن لە بازارە ئەلیکترۆنیەکاندا 1099$ دەست پێ ئەکا.

4eb380c785bd9fb7b78a9eeae4df8996

 

هەر وەک لە سەرەتای بابەتەکە ئاماژەمان پێ کرد بە 6 ڕەنگی جیاوازەوە بەردەست ئەبێ کە بریتین لە ( پەمەیی – سوور – گۆڵد – ڕەش – سپی – سەوز ) و بە سێ قەبارە لە ٢٠ ی ئەم مانگە لە بازارە ئەلیکترۆنیەکانی جیهان دەست بە فرۆشتنی ئەکرێ.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.