نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای) ئەوە روون ناکاتەوە کە چۆن وشەی نهێنی سەر ئایفۆنی سەید رەزوان فاروقی شکاندووە، کە ئەنجامدەری هێرشە تیرۆریستییەکەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ی شاری سان بەرناردینۆیە.

بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی کە لەلایەن ئێف بی ئایەوە بڵاوکراتەوە، نووسینگەکە شێوازی چوونە ناو تەلەفۆنەکەی کڕیوە بەڵام ئەمە ”وردەکارییە تەکنیکییەکانی ئەو بەرنامەیە، چۆنێتی کارکردن، شکاندنی وشە نهێنییەکە و بۆشایی و خاڵە لاوازەکانی تەلەفۆنەکە” ناگرێتەوە.

بەرپرسی یەکەی زانیاری و تەکنەلۆجیا لە ئێف بی ئای، ئەیمی هێس، رایگەیاند ”ئەم پرۆسەیە، پێوسیتی بە ئاستێکی بەزر لە زانیاری تەکنیکییە سەبارەت بە بۆشایی و خاڵە لاوازەکانی تەلەفۆنەکە. ئەگەر بێت و زانیاری پێویست سەبارەت بە بۆشاییەکە لەبەردەستدا نەبێت، ناتوانرێت لەڕێگەیەوە بچیتە ناو تەلەفۆنەکەوە”.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.