سه‌ره‌تا با بزانین سیسته‌می (ئه‌ندرۆید) چیه؟
ئه‌ندرۆید ووشه‌یه‌كی ئینگلیزیه به مانای (مرۆڤ و ئامێر دێت)
سیسته‌می ئه‌ندڕۆید بریتیه له سیسته‌مێكی كارپێكه‌ر كه له لایه‌ن كۆمپانیای گۆگڵ خاوه‌نداریه‌تی ده‌كرێت كه کە لەسەر ناو‌کی لینوکس ٢٫٦ بناغەی گرتووە ، له سه‌ره‌تادا سیسته‌می ئه‌ندرۆید ته‌نها بۆ مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به‌رده‌ست بوو ، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوای بۆ هه‌ریه‌كه له ئامێره هۆشمه‌نده‌كانی تریش به‌رده‌ست بوو وه‌ك كاتژمێر و ته‌له‌فیزیۆن و چه‌ندین ئامێری هۆشمه‌ندی تر.
كۆمپانیای (Android Inc) ئه‌ندرۆید له ساڵی ٢٠٠٣ لە ناوچەی Palo Alto له کالیفۆرنیا دامەزرا، كه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كاری ئه‌و كۆمپانیایه بەرھەمھێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێره‌كانی مۆبایل ،
له ساڵی 2005 گۆگڵ هه‌ستا به كرینه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه ، به‌م شێوه‌یه ده‌سڵاتی خۆی له بواری ته‌كنه‌لۆژیای مۆبایل فراوان كرد.
ئه‌م سیسته‌مه یه‌كه‌مین سیسته‌مه كه له ناو‌کی لینوکس ٢٫٦ بناغەی گرتووە و open sorce ه و به گشتی سیسته‌می ئه‌ندڕۆید سیسته‌مێكێ كراوه‌یه و هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ئه‌توانێ به شێوه‌یه‌كی ئاسان په‌ره به سیسته‌مه‌كه بدات و بەرەو پیشی ببات به شێوه‌یه‌كی كراوه و ئاسان.
ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ئه‌و سیسته‌مه به‌كار ده‌هێنن (سامسۆنگ، ئێڵ جی ، گۆگڵ، ئیچ تی سی ، هواوی، لینۆڤۆ ، سۆنی ئرکسۆن ، توشیبا، ڤۆدافۆن ، نیڤادا ، مۆتۆرۆلا ، شاومی….هتر)
به پێی دواین لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە، كە سیستەمی كارپێكردنی (ئەندرۆید) زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه له سه‌ران سه‌ری جییهان . ئه‌مه له كاتێك دایه پێشكه‌وتنی ئەندرۆید بەسەر مایكرۆسۆفت بەڕێژەی (%0.02) بووە>
به پێی به‌دواچوونه‌كانی دامه‌زراوه‌ی (ستات كاونتەر) له (%37.93) بەكارهێنەرانی ئامێرەكان سیستەمی ئەندرۆید بەكاردەهێنن.
ئه‌مه له كاتێك دایه نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێستا به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید ته‌نها (%2.4)، بوو.
وێب سایتی سه‌ره‌كی ئه‌ندرۆید
www.android.com
چی وا ده‌كات ئه‌و سیسته‌مه په‌سه‌ند بكه‌ین !؟
1-سیستەمی ئەندرۆید بریتیه له سیسته‌مێك كه سەرچاوە کراوەیە ” open sorce ”ئەمەش به واتای ئه‌وه دێت كه پرۆگرامەر ئەتوانێ دەستکاری بکات و په‌ره به سیسته‌مه‌كه بدات و ئەتوانی بەرنامەی بۆ زیاد بكات و به شێوه‌یه‌كی كراوه و ئازاد كار له سیسته‌مه‌كه بكات .
2-بێگومان وه‌ك چۆن كۆمپانیای گۆگڵ خاوه‌نداریه‌تی سیسته‌می ئه‌ندڕۆید ده‌كات هه‌رواش پاڵپشتی سه‌ره‌كی سیسته‌مه‌كه‌یه و به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌ره‌و پێش بردنی سیسته‌مه‌كه ده‌دات له هه‌موو ڕووێكه‌وه .
3-به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید و پڕۆگرامه‌كانی ئه‌توانن له گه‌ڵ هه‌موو خزمه‌ت گوزاریه‌كانی كۆمپانیای گۆگڵ مامه‌ڵه بكات و پاڵپشتی بكات و كار ئاسانیه‌كی زۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه خزمه‌ت گوزاریه‌كانی گۆگڵ به‌كارده‌هێنن له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا.
4- سیسته‌می ئه‌ندرۆید ده‌كێت ڕێك بخرێت له پێی حه‌ز و خواستی به‌كارهێنه‌ر به جۆرێك هه‌ندێك كردار له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه ده‌كرێت مه‌حاڵه له‌سه‌ر هه‌ندێك سیسته‌می تر ئه‌نجام بدرێت.
5- به هۆی به‌رفراوانی و به‌ربڵاوی سیسته‌مه‌كه له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئامێره‌كانی جیهان و هه‌رزانی ئه‌و ئامێرانه به به‌راورد له گه‌ڵ ئامێره‌كانی تری جیهان به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن هه‌رزانتر و ئاسانتر ئه‌و ئامێرانه وه چنگ بخه‌ن.
6- زۆری ئه‌پڵیكه‌یشن و یاری كه به‌كارهێنه‌ران ئه‌توانن دایانبگرن بۆ ئامێره‌كانیان ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆگرام و یاری به چه‌ندین زمانی جیا جیا داده‌ڕێژرێ بۆ ئه‌و سیسته‌مه .
7- داگرتن و به‌كارهێنانی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشن و یاریانه له ده‌ره‌وه‌ی كۆگای پله‌ی ستۆری داده‌گیرێن كه ئه‌مه‌ش واده‌كات به كارهێنه‌ر سنورێكی فراوانتری هه‌بێت بۆ داگرتن و به‌كارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشن و یاری ، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌پ و یاریانه‌ی كه له پله‌ی ستۆری به خۆڕای نین .