یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانی بەکارھێنەرانی سیتەمی وەگەڕخەری IOS ئەوەیە سیستەمەکە کەمێک داخراوە و ناتوانن ھەموو کردارێک بە مۆبایلەکانیان بکە
یەکێک لەم کردارانە تۆمارکردنی شاشەی مۆبایلەکانیانە ،بۆ ئەم کردارە دەبێت یان مۆبایلەکانیان جیلبرێک بکەن یان لەگەڵ کۆمپیوتەر پەیوەستی بکەن و
لە رێگای پڕۆگرامی تایبەتەوە شاشەی مۆبایلەکانیان تۆمار بکەن یانیش زۆرێکیان بە پارەن یان لەبەر ھەر ھۆکارێک بێت ،بۆیە لیرەدا بەرنامەیەکی ئاسانتان بۆ ئەم کارە پێ دەناسێنین .

لەم بابەتەدا باسی چۆنیەتی تۆمارکردنی شاشەی ئایفۆن و ئایپادتان بۆ دەکەین بە بێ پێویست بون بە جێلبرێک و پەیوەست بون بە کۆمپیوتەر بە شێوازێکی ئاسان .

سەرەتا ئەم پڕۆگرامە داببەزێنە ” AirShou “ 
کلیک بکە بۆ دابەزاندنی پڕۆگرامەکە

دوای ئەوەی ماڵپەرەکەت کردەوە تەنھا پەنجە بنێ بە Install بۆ دابەزین و ئینستۆڵکردنی پڕۆگرامەکە لەسەر مۆبایەکەت ،وەکوو ئەم وێنەیە :

دوای ئەوەی Install داگرت لە ناو مۆبایلەکەت بڕۆ بۆ :
Settings :
1

لە سێتینگ بڕۆ بۆ  General :

2

لە گەنەڕالیش بڕۆ بۆ profiles & device management :
3

لەوێشدا بڕۆ بۆ بەشی wise technologies ھەندێک جاریش ناوەکەی جیاوازە وەکوو ئەم بەشەی لە وینەی خوارەوە دیارە بیکەوە بە واتایەکی تر ئەم جەند بەشەی خوارەوە بکەرەوە
کامیان تییدا ئاماژە کرا بوو بە ناوی پڕۆگرامەکە کە ناوی ” AirShou ” ئەو بەشەیان ھەوە چونکە زۆر جار ھەیە پاش و پیشی پێدەکرێت و لە مۆبایلێک بۆ مۆبایلیکی تر جیاوازە
واتا ئەو ھەڵبژاردنە بکەرەوە کە وەکوو وێنە دواترە لە ناو بەشەکەدا .

لەوێشدا پەنجە بنی بە Trust wise technologies وە ھەندێک جاریش ھەیە ناوەکەی جیاوازە گرینگ ئەوەیە پەنجە بنییت بە بەشی سەرەوە وەکوو ئەم وێنەیە :

5

دوای ئەوە پەنجە بنی بە Trust :

6

دوای ئەوە کە پڕۆگرامەکە دەکەیتەوە پێت دەڵێت بۆ تەواو بونی کردارەکانت پێویستە پڕۆگرامی Shou.Tv لە ئەپ ستۆردا داببەزێنیت 
کلیک بکە بۆ دابەزاندنی پڕۆگرامەکە لە ئەپ ستۆر 

دوای ئەوەی ئەم پڕۆگرامەشت دابەزاند پێویست دەکا لە ناو پڕۆگرامەکە ئەکاونتێک دروست بکەیت ،دروستکردنی ئەکانوتەکەش ئاسانە دەتوانیت
ئەکاونت دروست بکەیت بە پەنجە نان بە sign up وە دەشتوانی بچیتە ژورەوە لە ریگای ئەکاونتی تۆرە کۆمەڵایەتیکان وەکوو فەیسبوک و تویتەر
وە ئەکاونتی گووگڵ(گمەیڵ)

7
دوای جونە ژورەوە چەند کردارێک دێتە پیشت تۆش لە ھەموویان لەگەڵیان برۆ و نێکست بکە بۆ قۆناغی داھاتوو تا کۆتایی وەکوو ئەم وێنەیە :
8

دوای ئەووە سکرینی خوارەوە ئایفۆنەکەت بەرز بکەرەوە و پەنجە بنی بە لۆگۆی بەرنامەکە کە زیاد بووە وەکوو ئەم وێنەیە :

9
دوای ئەوە پەرەیەکی بەمجۆرەت بۆ دەکاتەوە تۆش پەنجە بنێ بەو شێونەی لە وینەکەدا دیاری کراوە :
10

دواتر سەحێک بدە لە Airshou(jons٦) وە ھەروەھا دوگمەی Mirroring دابگرە  وەکوو ئەم وێنەیە بکە :
11


وە ھەروەھا لاکێشەیەک دەبێتەوە پەنجە بنی بە OK وەکوو ئەم وێنەیە :
12

دوای ئەوە سەح لە تەنیشت ئایفۆن دابگرە و Done بکە وەکوو ئەم وێنەیە:
13

دوای ئەوە بڕۆ نێو پڕۆگرامەکە واتا AirShou و لە ئێستادا بە سەرکەوتووی پڕۆگرامەکەت چاڵاک کرا و دەتوانیت ڤیدیۆی پێ تۆمار بکەیت
لەمەو دوا پیویستت بە قۆناغەکانی تر نابێت تەنھا وەرە ناو پڕۆگرامەکە و ریک دابگرە و دەست دەکات بە ریکۆردکردنی شاشەی مۆبایلەکەت .

وە گەر ویستت ڤیدیۆکە بوەستێنیت بڕۆ نیو بەرنامەکە و پەنجە بنی بە STOP وەکوو ئەم وێنەیە :11

14

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.