کۆمپانیای ئینستاگرام لە نوێترین وەشانی بۆ نەرمەواڵەکەی لەسەر مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان زیرەکەکان خزمەتگوزاریەکی زۆر نایابی بەردەست کرد کە بریتییە لە Close Friends
ئەم خزمەتگوزاریە تایبەتە بە ڕۆژانە(Story)ــــی ئینستاگرام بەکارهێنەر ئەتوانێ لیستێک بۆ هەژمارەکەی زایاد بکات و ئەو کەسانە دەست نیشان بکات کە ئەیەوێت تەنیا دەستنیشانکراوەکان ستۆریەکانی ببینێ .
بۆ ئەوەی سوود لەم خزمەتگوزاریە ببینی پێویستە سەرەتا دڵنیا ببیتەوە کە دوواین وەشانی ئینستاگرام لەسەر ئامێرەکەت جێگیرە.

 

پاشان ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن

هەنگاوی یەکەم: بڕۆ سەر پڕۆفایلی کەسی خۆت و دەست لە لیستەکە بدە لە سەرەوە

20181201_232837
پاشان ئەم بەشە داگرە Close Friends.

20181201_232921
پاشان ئەم کەسانە دەست نیشان بکە کە ئەتەوێت ستۆریەکانت لەگەڵیان هاوبەشی پێ بکەیت له ڕێگەی دەستەواژەی Add ەوە.
20181201_233130

پاشان لە سەرەوە Done

20181201_233417

داگرە ئیتر کاتێ کە ستۆری دا ئەنێ لە خوارەوە دەست بە لیستەکەت دابگرت ڕاستەوخۆ ستۆریەکەت هاوبەش ئەبێ لەگەڵ ئەو کەسانەی دەستنیشانت کردوون بەم شێوەیەی خوارەوە.

20181201_233524

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.