دوێنێ بە هۆی داخستنی یەکێک لە ماڵپەرە هەر گەورەکانی تۆرێنت زۆرێک لە بەرهێنەرانی تۆرێنتی دڵگران کرد .
دوێنێ لە هەوڵێکی وەزارەتی دادی ئەمەریکا ئارتن ڤاوڵنی ٣٠ی ساڵی خاوەنی پێگەی KickAss لە پۆڵەندا گیرا بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە و پیشلکردنی مافی خاوەنداریەتی ،پۆلیسی ئەمەریکی ماوەیەکی زۆر بوو بە دوایەوە بوو بەڵام بە هۆی زیرەکی ڤاڵن چەند ساڵێکە خۆی رزگار دەکات لە لە دەسەڵاتداران و هەڵدێت لە یاسا ئەویش بە بزرکردن و گۆڕینی شوێنەکەی.
ڤاوڵن لە ئێستادا ماڵپەرەکەی داخراوە چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا رووبەرووی دادگا بکرێتەوە .
جێگای باسە ماڵپەڕی KickAss لە ساڵی 2008 دەستی بە کارەکانی کردوە و لەو کاتەوە تا ئیستا چەندان دۆمەینی گۆڕیوە و ماڵپەرەکە لە ریزبەندی شەست و نۆیەمین ماڵپەڕی جیهانەوە بوو .
ماڵپەری KickAss چەندەها جار لە لایەن حکومەتە جیا جیاکانەوە لە وڵاتەکانیانەوە بلۆک کراوە بە هۆی پیشلکردنی مافی خاوەنداریەتی و بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمانەی کە مافیان پارێزراو بوون .
داهاتی ماڵپەڕەکە ساڵانە زیاتر لە ٢٢ ملیۆن دۆلار بووە کە تەنیا لە رێگای ریکلامەوە دەستی کەوتوە .
ئەمەش دۆمەینی کاتی ئەو ماڵپەرەیە دەتوانن سودی لیوەربگرن :
http://kat.am
لەمەو دوا دەتوانن سود لەم دوو ماڵپەرەی تۆرێنت وەربگرن :
ئەمەو چەندان ماڵپەڕی تری تۆرێنت هەیە بەڵام ئێمە ئەم دوو دانەیەمان بۆ دیاریکردوون .
ئارتن ڤاوڵن(Artem Vaulin)ی خاوەنی ماڵپەڕی (KickAss)