لەماوەی رابردوودا دەنگۆی زۆر بڵاوبوویەوە کە لەکاتی کۆن بوونی ئافۆنەکان و بەتەمەن چوونیدا، پاتری ئایفۆنەکان وادەکەن خێرایی مۆبایلەکە کەم بێتەوە و وا لەبەکارهێنەر بکات کە بێزار بێت لە هێواشی مۆبایلەکە.هەر ئەمەش وای کرد کۆمپانیای ئەپڵ دان بەم کێشەیە دابنێت و بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دابنێت بەوەی کە بڕیاری داوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ بەهای ٥٠$ لە نرخی تەواوی پاتریەکانی ئایفۆنەکان کەم دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی ئایفۆن بتوانن بە کەمترین نرخ پاتریەکی نوێیان دەست کەوێت و بیگۆڕن و خێرایی مۆبایلەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.
هەر ئەم بڕیارەی ئەپڵ بوە هۆی ئەوەی کە کۆمپانیای iFixit ی جیهانی تایبەتمەند بە فرۆشتنی پاتری ئایفۆن و پێداوسیتەکانی داشکانێکی بەرچاو لە نرخەکانی بکات و لە ئێستادا پاکێجێکی گۆڕینی پاتری تەنها ٢٩$ بەردەستە و بەکارهێنەران لە رێگەی ئۆنڵاینەوە دەتوانن دەستی بخەن.
کۆمپایای iFixit بەوە ناسراوە کە بەردەوام کێبرکێکارێکی سەختی ئەپڵ بووە لە دابین کردنی پارچەکانی ئایفۆن بە کوالیتی زۆر بەرز و دابین کردنی پاکێجی تەواو بۆ ئەوەی هەموو کەسێک خۆی بتوانێ کارەکان بکات بێ ئەوەی پێویست بکات مۆبایلەکە ببات بۆلای ناوەندەکانی خزمەت گوزاری و وەستاکانی مۆبایل.

 

ifixit2

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.