لە پێشتر چەندین هەوڵی دزەپێکراومان گوێ لێ بوو کە باسیان لەوە دەکرد کۆمپانیای سامسۆنگ بەنیازە Galaxy Note 9 بە ڕەنگی سپی بڵاو دەکاتەوە و دەخاتە بازارەکانەوە.
هەر بەو بۆنەیەوە کۆمپانیای سامسۆنگ 23ی مانگی نۆڤەمبەری 2018 بە فەرمی ڕایگەیاند کە ڤێرژنی نوێی Galaxy Note 9 بە ڕەنگی سپی لە ووڵای تایوەن بڵاو کردەوە، ڕەنگی مۆبایلەکە سپی بەفریە بەناوی First Snow White
ئەو ڤێرژنە نوێیە هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ مۆبایلەکانی تر تەنها ڕەنگەکەی نەبێت کە سپیە،
بڕیارە لەسەرەتای مانگی داهاتوو بە فەرمی لە ووڵاتی تایوەن دەست بە فڕۆشتنی بکرێت کە کڕیاران لە ئێستاوە دەتوانن داواکاری پێشوەختە پێشکەش بکەن بۆ کڕینی ئەو مۆبایلە ڕەنگ نوێیەی Galaxy Note 9.