Date time

کات و بەروار یەکیکە لە ئامرازەگرنەکانی پڕۆگرام سازی بۆ دروستکردنی ئەپڵیکەیشن بە هۆیەوە دەتوانین داتا واتە بەروار و کات پیشان بدەین لەسەر ڕوبەری پڕۆگرامەکەمان هەڵبەتە ئەم داتاییەت کە پیشان دەدریت داتای کۆمپیوتەرەکە واتە بەروار یان کاتی کۆمپیتەرەکەمان چۆن بیت ئەوەمان پیشان دەدا .

دەکریت زۆر کات لە دروست کردنی پڕۆگرام پیویستمان بەوە بیت کە چ کاتیک چ کاریکمان کردوە بەتایبەت لە دروست کردنی بنکەی بارکردنی داتا کاتیک ئەپیک بۆ مارکیتیک دروست دەکەین یان شوینیکی بازرگانی پیویست بەوە دەبیت کە بزانی کاڵاکانت لە چ بەرواریک و چ کاتیک وەرگرتوە یاخود فرۆشتوتە بۆ ئەم مەبەستە دەتوانین سود مەند بین لە کات و بەروار ، بەڵام کات و بەرواری پڕۆگرامیک کە پەیوەستە بە ڕایەڵەی جیهانی و پیویست بیت کارەکانی لەسەر هیڵ ڕای ببیت پیویست دەکات کات و بەرواریکی گشتی وەربگیریت بۆ ئەم مەبەستەش پیویستە کات و بەرواری ئەم سیرڤەرە وەربگرین کە ئەپەکەت لەگەڵ پەیوەست کردوە وە ویب سایتەکانیش بەهەمان شیوە دەبیت.

ئەگەر ئەپڵیکەیشنیکمان هەبیت بەم شیوەی خوارە

1

کاتیک دەمانەویت کلیک لەسەر button ی کات و بەروار دەکەین کات و بەروارەکەمان لە lable کات و بەروار پیشان بدات بۆ ئەم مەبەستە دەپڵ کلیک لەسەر button ی کات و بەروار بکەم و لەم شوینەی خوارەوە ئەمە بنوسە

2

لە ناو method ەکە Class ی ئامادەکراوی DataTime مان بانگ کردوە کاتی ئیستای کۆمپیوتەرەکەمان وەرگرتوە ، بەڵام پیویستە کاتەکە پیشانی بەکارهینەر بدەین لە ڕیگەی lable ی کات و بەروار بەم شیوەی خوارەوە

3

ئیستا پڕۆگرامەکەمان ئامادەیە تاقی دەکەینەوە و کلیک لەسەر button ی کات و بەروار دەکەین

4

ئەگەر سەیر بکەین کات و بەروارەکەمان پیشان دەدات بەڵام کاتو بەروارەکە جیگیرە واتە هەر بەم شیوەیە دەمینیتەوە یان دەبی جاریکی تر کلیک لەسەر کات و بەروار بکەیتەوە یان دووبارە پڕۆگرامەکە دابخەی بیکەیتەوە بۆ چارەسەری ئەم کیشە پیویستمان بە کاتژمیر timer دەبیت بۆیە لە لیستی ئامرازەکان تایمەرێک بۆ ئەپڵیکەیشنەکەمان زیاد دەکەیەن بەم شیوەی خوارەوە

5

پاشان لە بەشی لای خوارەوە بەرنامەکە دەبڵ کلیک لەسەر ئەو کاتژمیرە دەکەین کە زیاد مان کردوە

6

کە دەبڵ کلیکمان کرد لەم شوینەی خوارەوە تایمەرەکەمان پڕۆگرام دەکەین بۆ ئەوەی کاتەکەمان بۆ Reset بکات

7

لەم شوینەی سەرەوە دەتوانین تایمەرەکە پڕۆگرام بکەین کە سەرەتا کڵاسی تایمەر بانگ دەکەین پاشان کات دەدەین بە تایمەر بۆ ئەوەی لەچەن چرکە یان میلی چرکە بۆمان تازە بکاتەوە من ١٠ ملی چرکەم داناوە واتە لەهەر ١٠ ملی چرکە هەر گۆڕانکاریک لە کات و بەروار ڕوی دابیت ئەوە پیشانی دەدات وە دوای ئەمە تایمەرەکەمان بە گەڕ دیخین و پاشان ئیڤینتیک بە تایمەرەکە دەدەین کە ناوی میسۆدی کات و بەروار لە خۆ دەگریت بەم شیوەی خوارەوە

8

ئەمەی سەرەوە پیکهاتەی پڕۆگرامکردنی تایمەرە button1_click ناوی ئەو میسۆدەیە کە تایم پیشان دەدات ، واتە ئەمەی خوارەوە

9

ئەم جارە بەردەوام کاتی پرۆگرامەکە دەگۆڕیت بی کیشە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی چۆمان ، مامۆستا لە پەیمانگای ناحکومی چۆمان بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر

Comments are closed.