لەڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیان: لە نوێترین دا‌هێناندا دەتوانیت ئایفۆنەکەت لە دوورەوە شەحن بکەیتەوە بەبێ وایەر و هیچ ئامڕازێکی تر.
لە کاتی ئێستادا شەحنکەرەوەی وایەرلێس هەیە و دەتونیت مۆبایلەکەت لەسەر ئامێری شەحنکەرەوە دابنێت و مۆبایلەکەت پڕ شەحن ببێتەوە.
ڕۆژنامەی دەیلی مایل بەریتانی ڕاپۆرتێکی سایتی “Bloomberg” بڵاو کردەوە و تێیدا ئایفۆن لە کاکارکردندان بۆ دروست کردنی شەحنکەرەوەی ١٠٠% وایەرلێس بە بێ بوونی هیچ جۆرە پلاک و بنکەیەک کە مۆبایلەکەی لەسەر دابنێت تەنها لە ڕێگەی وایەرلێسەوە دەبێت، ئەم  داهێنانەش بۆ مۆبایلی ئایفۆن و ئایپاد و ماک بووک دەبێت.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە نەداوە کە ئەو ئامێری شەنحکەرەوە وایەرلێسە چۆن کاردەکات بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ناوەڕاستی ٢٠١٧ کۆمپانیای ئەپڵ ئەم داهێنانە بۆ بەرهەمەکانی ئەپڵ زیاد دەکات.
ئامادەكردنی : دواڕۆژ

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.