تەكنۆلۆژی (LiFi (Light Fidelity لە سالی 2011 لە لایەن پرۆفیسۆر هارالد هاس لە زانكۆی ئێدینبێرگ كاری لەسەر كراو و دواتر بە هۆی بەرنامەی تۆری كۆمەلایەتی TED یەكەم تاقیكردنەوەی ئەنجام دا و تەكنەلۆژیای LiFiی بە جیهان ناساند.

 تاقیكردنەكە بریتیبوو لە پەخشكردنی ڤیدیۆ بەهۆی رووناكی و دواتر لە سالی 2012 دەستی كرد بە دامەزراندنی كۆمپانیەكەی بە ناوی PureVLC ئینجا كرا بە PureLiFi، هەتا ئێستا كۆمپانیاكە بڕی 2 ملیۆن دۆلاری تەرخان كردووە بۆ ئەم پرۆژەیە پێشبینی دەكرێت كە تا سالی 2020 ئەم تەكنەلۆژیای بە شێوەیەكی فەرمی بهێندرێتە ناو بازاڕەكان و لە لایەن خەڵكەوە كاری پیبكرێت.

Sliders-Lifi
LiFi هەروەك WiFi كاردەكات بەلام بۆ گواستنەوەی زانیاریەكان لە جیاتی شەپۆلە ئێلێكترۆموگناتیسیەكان (كارۆموگناتیس) رووناكی گلۆپی LED بەكار دەهێندرێت تەنها گلۆپی LED چوونكە خێرای كاركرنی لە گلۆپەكانی تر زۆر زیادترە.

گەر تەماشای شەبەنگی رووناكی بكەین بە بەراورد لەگەل ئێلێكترۆموگناتیسدا 10,000 جار گەورەترە ئەوەش ئەوە دەگەیێنێت كە دەتواندرێت زانیاری زیادتر و بە خێرایەكەی زیادتر بنێردرێت بەلام بە پێی یاسای C= λ*f هەرچەندە شەبەنگ زیادتر بێت ئەوا درێژی شەپۆل كەم دەبێت بەمەش بۆ شوێنە دوورەكان تەكنەلۆژی WiFi باشترە. LiFi هەروەك شەپۆلە سوورەكان و بنەوشەویەكانی رووناكی بەشێكە لە پەیوەندیكردنی رووناكی بێ وایەر Optical Wireless Communication)OWC) كە هەروەك بۆ رووناكی بەكاردەهێنرێت دەتواندڕێت بۆ پەیوەندیكردنیش بەكاربهێنرێت.

ئەم تەكنەلۆژیایە چۆن كاردەكات؟
بە شێوازی كاركردنی LiFi دەوترێت پەیوەندیكردنی رووناكی بینراو Visible Light Communication) VLC) كە لە سالی 1880 لە لایەن زانای بەناوبانگ گراهام بێل دۆزرایەوە، كاتێك كارەبا بەناو گلۆپی LEDدا تێپەردەبێت ئەوا ژمارەیەكی زۆر لە فۆتۆن لە گلۆپەكە دەردەچێت كە ئێمە وەك رووناكی دەیبینین. ئەگەر لەم كردارە وورد بینەوەو كردارەكە هێواش بكەین ئەوا دەبینین كە رووناكی گلۆپەكە دەكوژێت و پێدەبێ ئەم كردارە بە خێرایەكی یەكجار زۆر روودەدات كە ئێمە ناتوانین ببینین. لە بەشی نێردەر (Transmitter) كاتێك زانیاریەكان بەهۆی كارەباوە دەگوازرێن بۆ گلۆپ و لە وێوە بە هۆی دەزگایەكی تایبەتەوە بۆ نموونە DSP دەگۆردرێن بۆ ژمارەی باینەری (0 1) ئینجا بە ناو فۆتۆنەكاندا بلاو دەبن و لە لایەن رووناكیەوە كرداری (Modulation)ی بەسەردا دێت بە هۆی تەكنیكێكی تایبەت بە ناوی (Subcarrier-Index Modulation Orthogonal Frequency Multiplexing) (SIM-OFDM). كرداری modulation واتە تێكەلكردنی شەپۆلیك لەگەل شەپۆلێكی بەهێزتر بۆ ناردنی زانیاری بۆ شوێنی دوورتر بەلام SIM-OFDM جۆرێكی تایبەت و شێوازی كاركردنی جیاوازە. .كاتێك رووناكی LEDەكە دكووژێتەوە ئەوا ژمارەی 0 دەنێردرێت و كاتێك كارا دەبێت ژمارە 1 دەنێردڕێت كە بە هۆیەوە زانیارەكان دەتواندرێن تا خێرای 224Gbps بنێردڕین كە 100 ئەوەندەی خێرای تێكنۆلۆژی WiFiە. كاتێك زانیاریەكان دەگوازرێنەوە بۆ وەرگر (Reciever) لە بەشی وەرگر ئامێری وەرگری رووناكی (Photo detector) هەیە و كاتێك رووناكیەكە وەردەگرێت ئەوا هەموو ئەم كردارانە پێچەوانە دەبنەوەو زانیارەكان دەگۆردرێن بۆ كارەبا هەروەك WiFi .. چۆنیەتی كاركردنی لایفای زۆر بێ نەقسە هەروەك وایفای بەلام كەرەستای سادەتر و كەمتری پێویستە.

بەرهەمەكانی كۆمپانیای PureLiFi و كۆمپانیای Velemmeni بۆ تەكنەلۆژیای لایفای:

1. بەرهەمی Li-1st: ئەم بەرهەمە لە نێردەرەك ( گلۆپی LED ) و وەرگرێك (Photo detector) پێدێت كە دەتواندرێت ببەسترێت بە مۆبایل یاخوود لاپتۆپ بە پەیوەندی Full-duplex بە شێوازی خال بۆ خال بۆ دووری 3 مەتربە خێرای11Mbps كاردەكات.

2. بەرهەمی Li-Flame: ئەمەش دووەم بەرهەمی ئەم كۆمپانیایەیە بۆ خزمەتگوزاری لایفای هەمان كەرەستەی Li-1st بەكارهێندراوە بەلام بە كەمێك جیاوازی كە بریتین لە بە پەیوەندی Half-duplex بە شێوازی خال بۆ چەند خالێك بۆ دووری 3 مەتر بە خێرای 10Mbps.

3. بەرهەمی Jugnu: ئەم بەرهەمە لە لایەن كۆمپانیای ڤێلمینی بەرهەم هێنراوە كە گلۆپێكی زیرەكی هەمە كارەیە لە بەشی خوارەوەی ئامێرێكی تایبەت بەكار هێنراوە بۆ گۆاستنەوەی زانیاری بەناو LEDەكە هەروەك باسمان كرد.

ئایا جیاوازی چیە لە نێوان LiFi و WiFi؟

li-fi-vs-wi-fi
ئێمە دەتوانین لە چوار شت دا ئەم دوو تەكنەلۆژە لێك جیا بكەین ئەوانیش

1. فراوانی: لە پانتای باند كە هەروەك گوتمان شەبەنگەكەی 10,000 جار گەورەترە لە RF كە دەبێتە هۆی ناردنی زانیاری زیادتر هەروەها خێرای ئێجگار زۆر لە ناردنی زانیاری و كەمی بەریەك كەوتنی شەپۆلەكان كە ئەمە لە شەپۆلەكانی ئێلێكترۆموگناتیس زیاد روودەدات.

2. كارای: لایفای كەرەستەی كەمتر و سادە تری دەوێت وەك لە وایفای ئەمەش واتە نرخی كەمتر، ووزەی كەمتر! هەروەك دەزانین گلۆپی LED ووزەیەكی كەمی دەوێت بۆ كارا بوون و ووزەكە رێكتر بەكار دەهێنێت وە لە لای تر ئەنتێنا ووزەیەكی زۆرتری دەوێت و بەشێك لەم ووزەیەش بۆ كەمتردنەوەی پلەی گەرمی ئەنتێناكە بە فیرۆ دەچێت. هەروەها شەپۆلەكانی ئێلێكترۆموگناتیس ناتواندرێت بۆ ناو ئاو بەكاربهێنرێت بەلام رووناكی تا رادەیەك دەتواندرێت بەكار بهێندرێت و سوودی لێ وەربگرێت.

3. سەلامەتی: هەموومان رووناكی گلۆپمان پێدەكەوێ و هیچ زیانێكی نیە بۆ تەندرووستیمان بەلام شەپۆلە ئێلێكترۆموگناتیسەكان لە هەندێك هالەتتدا دەتوانێت زیان بەخش بن، هەروەها دەتواندرێگ بە ئاسانی لە نەخۆشخانە و فرۆكە بەكاربهێنرێت.

4. ئاسایش ە ئەمنیەت: زۆر پارێزراو ترە لە وایفای چوونكە ناتواندرێت لە ناو دیواردا تێپەر ببێت بەمەش كەس ناتوانیت سیخوری یاخود دزی لە هێلەكە بكات، هەروەها بە ئاسانی دەتواندرێت كۆنترۆلی ئاراستەی شەپۆلەكە بكرێت بۆ ناردنی زانیاریەكە.

 ئامادەكردنی : عەلی میرۆ

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.