بە کورتی 7 خاڵی زۆر گرینگ خراوەتەڕوو، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی بەکارهێنەر و وە پاراستنی ئامێرە مۆبایلە بەکارهێنراوەکانیش.

یەکەم:
لە ئامێرە کارەبایەکانی گەیاندنی بارگە(شەحن)ی تێکچوو یان شل بوو مۆبایلەکەت بارگاوی مەکە.
چونکە: بارگەی کارەبایی تەواو ناگەیێنێت و ئەنجامدانی ئەم کارە لەوانەیە ببێتە هۆی ئاگر کەوتنەوە یان ببێتە هۆی شۆرت
کردنی کارەبا لە تەواوی ماڵەکە!

دووەم:
ئەگەر دەستەکانت یان هەر بەشێکی جەستەت تەڕ بوو دەست لە وایەر(کێبڵ)ـــــۍ بارگاویکردن و پلاکە کارەباییەکان مەدە
چونکە: بە ئەنجامدانی ئەم کارە لەوانەیە کارەبا بتگرێت و بتکوژێ.

سێیەم:
لەو کاتەی کە لە دەرەوەیت و هەورە تریشقە هەبێ هەرگیز باشتر وایە ئامێرەکەت بەکارنەهێنی .
چونکە:: ئەنجام دانی ئەم کارە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە هەورە تریشقەکە لە تۆ بدات یان لەوانەیە ببێته هۆی تێکچونی ئامێرەکەت یان دروست کارنەکردنی ئەمێرەکەت! وا باشترە لەو بارودۆخانەدا لە شوێنی داخراودا بەکاری بهێنیت

چوارەم:
هەوڵ بدە تەمەنی باتری یان کێبڵی بارگاویکردنی ئەسڵی مۆبایلەکەت بپارێزی!
چونکە: بە گۆڕینی پارچەی ئۆرجیناڵی ئامێرەکەت ئەوا ئەبێتە هۆی کەم بوونەوەی تەمەنی ئامێرەکەت ، یان لەوانەیە ببێتە هۆی کارکردنی نادروستی ئامێرەکەت تەنانەت لەکارکەوتنی ئامێرەکەشت!

پێنجەم:
هەرگیز ئامێرەکەت لە گیرفانی دواوەت یان لە دەوری کەمەر(پشت)ت دامەنێ.
چونکە:ئەنجامدانی ئەم کارە ئەبێتە هۆی ئەوەی ئامێرەکەت ئاسانتر زیانی بەر بکەوێت وە زیاتر گەرم ببێت ، ئەمە جگە لەوەی زیانی تەندروستیشی لێدەکەوێتەوە.

شەشەم:
هەرگیز مۆبایلەکەت لە گەرماو یان شوێنی چێشت لێنان یان لەسەر ئامێرە کارەباییەکان جێ مەهێڵە.
چونکە: ئەنجامدانی ئەم کارە ئەبێتە هۆی:
1- تێکچوونی باتری ئامێرەکەت.
2- گەرم بوونی زیاد لە پێویستی ئامێرەکەت و ئەم کارەش لەوانەیە مۆبایلەکەت بتەقێتەوە و ببێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە تەواوی شوێنەکە!

حەوتەم:
لەکاتی بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکەت،هەوڵبدە پەیوەندی تەلەفۆنی پێ ئەنجام نەدەیت.
چونکە: ئەبێتە هۆی فشارێکی یەکجار زۆر لەسەر ئامێرەکەو تەقینەوەی ئامێرەکە بەم کارەش زیان بە خۆت و ئامێرەکەت
ئەگەیێنیت!

ئەم چەند خاڵەی سەرەوە، چەند ڕێنماییەکی زۆر سادە بوون، کە بەئەنجامدانیان دەکرێت سەلامەت و دووربین لە و ڕووداوانەی کە لەئەنجامی هەڵە بەکارهێنانی مۆبایلەکاندا ڕووبەڕوومان دەبنەوە.

بەهیوای سەلامەتیتان.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.