بێگومان گه‌ر ئایفۆنت پێیه زۆر گۆرانی و موزیکت پێیه که به پێی خواستی خۆت داتناوه چی گۆرانی و موزیکه شادی و خه‌مباریه‌کانیش بێت تاوه‌کو گوێی لێبگریت چی به ته‌نهایی بێت یاخود له‌گه‌ڵ هاورێ و خێزانه‌که‌تدا بته‌وێت گوێی لێبگریت ئه‌پڵ به تازه‌یی ده‌باره‌ی خالێکی تری لاوازێتی سیسته‌می IOS دواوه وه ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که له IOS 10.3ـدا چاره‌سه‌ری کردووه که ئه‌و خاڵه لاوازه رێگای به هاککه‌ران ئه‌دات کۆده وێران که‌ره‌کان له‌هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ فایلێکی ده‌نگیدا بکه‌نه نێو مۆبایله‌که‌ته‌نه‌وه .
ئه‌م خاڵه لاوازه‌ی پاراستنه له‌لایه‌ن یه‌کێک له هاککه‌ره نه‌ناسراوه‌کان که له‌گه‌ڵ تیمی (ده‌ستپێشخه‌ری رۆژی سفر) (ZDI)ـی کۆمپانیای ترند مایکرۆ هاوکاریان تێدا کردووه ئاشکرا بووه وه گه‌رێنراوه‌ته‌وه بۆ ئایفۆن ، له ئه‌پڵی تیڤی و واچ ئۆ ئێسـشدا چالاکی هه‌بووه هه‌مان ئه‌م خاڵه لاوازییه ، به وته‌ی ئه‌پڵ : خاڵه لاوازیه‌که‌یه له‌جێگایه‌کی بیرگه‌که‌که‌یدا بووه وه کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌وای هاورده‌ی باشتر “improved input validation.” ـدا هه‌بووه به‌هۆکارێکی نا دیاریه‌وه ZDI تا ئه‌مرۆ رێگای نه‌داوه ده‌رباره‌ی ئه‌م خاڵه لاوازییه قسه بکات . وه له ئێستادا چاره‌سه‌ر کراوه
بێگومان جێگای باسه پێشتریش هه‌مان حاڵه‌ت ڕووی له سیسته‌می ئه‌ندرۆید کرد له ساڵی ٢٠١٥ ـدا که هاککه‌ره‌کان ئه‌یانتوانی کۆده Exploits ـه‌کان بکه‌نه نێو فایله پاشگره MP3 و MP4 ـه‌کانه‌وه به‌مه‌به‌ستی هاککه‌ردنی مۆبایله هۆشمه‌نده‌کانی سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید .
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ پیویست ناکات نیگه‌ران بیت چونکه له وه‌شانی IOS 10.3ـدا چاره‌سه‌ر کراوه ته‌نها ئه‌وه‌یه گه‌ر خوار ئه‌و وه‌شانه‌یه خۆتان به‌دوور بگرن له‌و فایله ده‌نگیانه‌ی که له جێگایه‌ک مایای بڕوا پێکردن نیه دایمه‌گرن .
ژێده‌ر : .forbes