بێگومان كۆمپیوته‌ری هه‌ریه‌كێك له‌ ئێمه‌ زۆرجار توشی هێرشی ڤایرۆس  و تڕۆجان و فایلی سیخوری و جۆره‌كانی تری ڤایرۆس ده‌بێته‌  ، بێگومان هه‌ره‌یه‌كێك له‌و ڤایرۆس و تڕۆجان و فایله‌ سیخوڕیانه‌ زیان به‌ كۆمپیوته‌ره‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت و زۆرجار ده‌بنه‌ هۆی هاك كردنی سیسته‌می كۆمپیوته‌ره‌كانمان و زیان به‌ داتاو زانیاریه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت و دزه‌یان پێ ده‌كرێ .

بێگومان ئه‌نتی ڤایرۆس زۆره‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایریۆس و فایله‌ سیخوریانه‌ به‌ڵام زۆرێك له‌ و ئه‌نتی ڤایرۆسانه‌ به‌ خۆڕایی نین و ئه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ریان ساڵانه‌ و مانگانه‌  بڕێك پاره‌ بده‌ی و پێویستیان به‌ كلیلی ئه‌كتیڤ كردن ده‌بێت .

له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌نتی ڤایرۆسێكی نایابتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان و خۆڕایی خۆتان له و ڤایرۆسانه‌ بپارێزن

ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خۆڕای كارده‌كات و سیسته‌می كۆمپیوته‌ره‌كانتان ده‌پارێزی و هه‌روه‌ها پاراستنی وێب گه‌ڕی كۆمپیوته‌ره‌كانتان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سیسته‌می كۆمپیوتره‌كانتان كه‌ توانای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ و وه‌ستاندنی زیاتر له‌  851000  ڤایرۆسی جیاجیای هەیە .

لینكی داگرتنی ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ وێب سایتی سه‌ره‌كی

كلیك بكه‌ بۆ چونه‌ ناو وێب سایته‌كه‌

baidu-anti-virus_814258_full

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.