مۆبایلی بلاك بێری پرایڤ تاكو ئێستاش لەنێو باشترین جۆرەكانی مۆبایل ئەژماركراوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ جۆرێكی تر مۆبایل بەپێكهاتەی نوێوە نمایش بكرێت.
(جۆن چین) سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای بلاك بێری رایگەیاندووە، بۆ ساڵی 2016 مۆبایلێكی نوێی جۆری (پرایڤ) كە بەسیستەمی ئەندرۆید كار دەكات نمایش دەكات.
هەروەها چین باسیشی لەوەكردووە، جۆرە مۆبایلە نوێیە لەچەند مانگی داهاتوو دەكەوێتە بازاڕو پێشبینیش كراوە سەركەوتوو بێت.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمجارە مۆبایلی بلاك بێری لەلایەن كۆمپانیاییەكی كەنەدییەوە دروست دەكرێت و تایبەتمەندی نوێی بۆ زیادكراوەو هەستەوەری بەهێزی بۆ داندراوەو شاشەكەشی لەوانی تر بچووكترە.
ئەمەو ماوەیەك لەمەوبەر كۆمپانیای سامسونگی كۆریای باشوور نیازی وابوو كۆمپانیای بلاك بێری لەبەرامبەر (7.5) ملیار دۆلار بكڕێت، بەڵام هیچ لایەنێكیان دووپاتیان نەكردۆتەوە.