پاش ئەوی لەماوەی رابردوودا زانیاری تایبەتی زیاتر لە ٨٧ ملیۆن کەسی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دزەی پێکرا گلەیی زۆر لە بەکارهێنەرانی لێکەوتەوە .
• بۆ ئەوەی داتاکانت دزەی پێنەکرێت ئەم بابەتە بخوێنەوە
زۆرجار بەکارهێنەرانی فەیسبووک هەڵەیەک ئەنجام دەدەن کە دەبێتەهۆی دزەپێکردنی زانیارییەکانیان و ئەمەش زۆرجار ئەگەری هاککردنی هەژماری فەیسبووکی لێدەکەوێتەوە، ئەو هەڵەيەش بەکارهێنانی وشەی نهێنی و ئیمەیڵی هەژماری فەیسبووکەکانیانە بۆ هەندێک ماڵپەڕ و بەرنامەی ناو تۆڕەکە.
لە نوێترین راپۆرتدا ئاماژە بەوە کراوە بەکارهێنەرانی فەیسبووک لە ڕێگەی خۆی تۆمارکردن لە هەندێک لەو پێگانەی کە داوای ئیمەیڵ و وشەی نهێنی فەیسبووک دەکەن، ئەمەش وادەکات بتوانێت بگات بە زانیارییەکانی ناو فەیسبووکەکەت بەبێ ئەوەی خاوەنەکەی پێی بزانێت.
• بۆیە دەبێ گشت بەکارهێنەرانی فەیسبووک ئاگاداری ئەم جۆرە کارانەبن و بەهیچ جۆرێک سەردانی هیچ ماڵپەڕ و پێگەیەکی متمانە پێکراو نەکەن بەتایبەت ئەوانەی بژاردەی چوونە ژوورەوە بە زانیارییەکانی فەیسبووکی تێدايە.