ئینستاگرام لە رێگەی بلۆگەری خۆیانەوە بڵاويکردەوە لەمەودوا هەموو بەکارهێنەرێک لە رێگەی ماڵپەڕی ئینستاگرامەوە دەتوانێت سەرجەم داتا و زانیارییەکانی خۆی لە تۆڕەکەيان داونلۆد بکات و لەلای خۆی پاشەکەوتی بکات.
لە ماوەی رابردوودا هیچ ڕێگایەك نەبوو بۆ دابەزاندنی داتا و زانیاری بهكارهێنهران لە ئینستاگرامدا، بەڵام بەهۆی یاسای پاراستنی داتا لە یهكێتی ئەوروپا ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەی ناچارکردووە تایبەتمەندییەکە زیاد بکات.
بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەش لە رێگەی سایتی سەرەکی ئینستاگرامەوە دەبێت و بەکارهێنەر لەبەشی سێتینگی هەژمارەکەی دەتوانێت بچێتە بەشی Privacy and Security و پاشان گرتە لە بەشی Download Data بکات، دواتر لە رێگەی نووسینی ئیمەیڵەکەیەوە نێکست بکات و پاشان سەرجەم زانیارییەکان بەشێوەی فایل لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا دەچێت بۆ ئیمەیڵەکەی.