زانستی نوێ ی گەیاندنی جیهانی لەسەر بنەمایەك كاردەكات كە ناودەبرێت بە سیستەمی دیجیتاڵی ئەم سیستەمەش هەروا ڕاستەوخۆ نەهاتووەتە بەرهەم بەڵكو بە قۆناغ و لە بەرهەمێكی ترەوە بەرهەم هێنراوە كە بە سیستەمی ئەنەلۆگ ناوبانگی دەركردوە ، كاری جیهانی تەكنەلۆژی لەسەر ئەم دوو بنەمایە كارایەو لەسەر ئەم دوو سیستەمە بەندە ، لەم بابەتەدا هەوڵ دەدەم ڕونكردنەوەیەكی زانستی لەسەر ئەم دوو تەكنیكە بنووسم و ئاشنایەتی دەستی ئێمە لەگەڵ ئەم زمانە پێكەوە گرێدراوەدا باس بكەم .

ئەم تەكنیكە چیە ؟

ئەم تەكنیكە شەپۆلێكی نەبینراوە بەشێوەیەكی بەردەوام دروست دەكرێت لە لەلایەن سەرچاوەیەكەوە ، وە لە لایەن وەرگرێكەوە وەردەگیرێتەوە ، وە ئەم شەپۆلانە بۆ گواستنەوەی زانیاری بەكاردێن بێگومان ئەو زانیاریانەی كەلە ڕووبەرێكدا دەمانەوێت لە شوێنێكەوە بیگوازینەوە بۆشوێنێكی تر بەهۆی ئامێری تایبەتەوە هەڵدەوەشێنرێت و دەگۆڕێت بۆ هێما وە تەنها هێما دەنێرێت و بەهۆی ئامێرە جیاوازەكانەوە ئەم هێمایانە وەردەگیرێتەوەو لێك دەدرێتەوەو دەگۆڕێت بۆ داتا و دەتوانرێت مرۆڤ سوودی لێوەربگیرێت وبیناسێتەوە .

ئەو شتانە چین كە بەم شەپۆلانەدا دەگوازرێتەوە ؟

شەپۆلەكان بۆ گواستنەوەی زانیاری بەكاردێن بەهەموو جۆرەكانیانەوە كە بە شێوەی گورزە ڕێكدەخرێت و ناودەبرێت بە داتا ، لە سیستەمی ئەنەلۆگدا داتاكان سنوردارن بۆ گواستەوە واتا تەنها دەنگ و لەهەندێك جۆری پێشكەوتوی ئەم سیستەمەدا دەتوانرێت ڤیدیۆو تێكستیشی پێ بگوازێتەوە بەڵام خۆی لە بنەڕەتدا تەنها بۆ گواستنەوەی دەنگ بنیات نراوەو زۆر بەباشی ئەم كارە دەكات بە تایبەتی لە گەیاندنی شەپۆلە ڕادیۆییەكاندا كە (‌Half Duplex) و دەتوانرێت تەنها دەنگی پێ بنێرێت ، هەروەها سیستەمی دیجتاڵی كە پاش ئەنەلۆگ بنیات نرا و لە ئێستا نوێترین ئامێرەكان لەسەر ئەم بنەمایە كاردەكەن زۆر پێشكەوتوە لە بواری گواستنەوەدا و سەرباری گواستنەوەی دەنگ هەموو جۆرەكانی تری میدیایی وەك ڤیدیۆ و وێنە و داتا جۆر بەجۆرەكانیشی پێدا دەگوازرێتەوە .

یەكەم سیستەمی ئەنەلۆگ (Analog System) : سیستەمێكی شەپۆلی بەردەوامە بە یەكەم تەكنیكی گواستنەوەی هەوایی دادەنرێت و تەواوی ئامێرەكانی 50 ساڵی ڕابردوو لەسەر ئەم تەكنیكە كارا كراوەو پشتیان پێ بەستەوە بەناوێكی تریش دەناسرێتەوە كە بریتیە لە { Radio Frequency (RF)} ، تەنانەت پاش بەرهەم هێنانی گواستنەوەی سیستەمی دیجتاڵیش هەندێك ئامێر هەر لەسەر هەمان تەكنیكی ئەنەلۆگ كارەكان بەڕێ دەكرێت ، ئەگەرچی بڕی تێچوو و ئاستی پاراستن و لاوازی لە گەیاندندا لەم تەكنیكەدا تەنگی بە سیستەمەكە هەڵچنیووە بەڵام تا ئێستاش تا ڕادەیەك لە كارادیە چەندین جۆری جیاوازی ئامێرەكان بەم تەكنیكە كاردەكەن بە تەیبەتی سیستەمی ڕادیۆیی .

ئەو تەكنیكانەی بنیات نراون لەسەر شەپۆلی (Analog) بریتین لە (AM FM PM QAM SM SSB) لەو ناو ئەم جۆرانەشدا (AM&FM) لە ناسراوترین شەپۆلەكانی گەیاندنی ڕادیۆیین و هەر یەكەشیان مەودای گەیاندنەكەیان جیاوازە ، ئەم جیاوازیەش دەگەڕێتەوە بۆ توانای بەهێزی لەرەلەرەكەی كە دروست دەكرێت لە كاتی وەشاندنیدا .

بیرۆكەی كاركردنی سیستەم ئەنەلۆگ چۆنە ؟

كاتێك لەرەلەرەێك دروست دەكرێت بەهۆی ئامێرێكی تایبەتەوە كە پێكهاتەیەكە لەداتاو هەڵوەشێنراوە بۆ لەرەلەرێك ئەوا بەشێوەیەكی بەردەوام دەكەوێتە ناردنی ، لەم كاتەدا ئەگەر سیستەمی گەیاندنی (Analog) بەكارببرێت ئەوا بە یەكێك لە (Modulation) بۆ نمونە (AM) بێت یان (FM) لەرەلەرەكە چەندین بەرانبەر زیاد دەكات لەكاتی وەشاندنیدا ئەم لەرەلەرەش كە زیاد دەكرێت بەمەبەستی بەهێزی دانە بە وەشاندنەكە هاوكات هەتا بڕی لەرەلەرەكە زیاتر بێت توانای گەشتن بە وەرگر مسۆگەر تر دەبێت و بە شێوەیەكی باشتر دەنگەكە وەردەگرێت ، سەرنج بدەن ئەگەر (Modulation) ی (FM) بەكارببرێت ئەوا ڕوبەری لەرەلەرەكە زیاترە ئەم كارەش لە پێناو ئەوەدا كراوە كە دورترین مەودا ببڕێت لە گەیاندنیدا ، ئەم شەپۆلانە هەر وا لەخۆرا لێك نادرێتەوە بەڵكو پێویست بە ئامێرێك دەكات كە ئەم شەپۆلانە وەربگرێتەوەو هەڵی بوەشێنێتەوە بۆ داتا بنەڕەتیەكە كە یەكەم جار كە گۆڕانكاریەكەی بەسەردا هێنراوە .

لە ڕاستیدا سیستەمی ئەنەلۆگ سیستەمێكی ساكارە و تێگەشتن لێ ی قورس نیە چونكە بیرۆكەكە تەنها لەوەدا سەرچاوەی گرتووە كە زانیاریەكان هەڵبوەشێنرێت و بكرێت بە شەپۆلی لێك دانەبڕاوو وە شەپۆلە لێك دانەبڕاوەكەش بە هۆی یەكێك بنەريتەكانی گەیاندنەوە بوەشێنرێت و ئامێرێكیش هەبێت بۆ وەرگرتنی .

دووەم سیستەمی دیجیتاڵ (Digital System) :

ئەم سیستەمە كە بەم دواییانە بەرهەم هاتووە كۆتایی بە سەردەمی میكانیك هێناوەو جیهانی بە تەواوی گۆڕی بە ئەلیكترۆنی ئەمە سەرباری بچوككردنەوەی ئامێرەكان و بنیاتنانی بۆردی ئێجگار بچوك بە ڕاپەڕاندنی كارە دیجیتاڵیەكان ، ئەم كارەی ئەم سیستەمە كە ئێستا بەردەستە بە نایابترین هۆكاری گواستنەوەو گەیاندن دێتە ئەژمار كردن بەجۆرێك بەتوانایە كە هیچ زیادكردنێك نیە بۆی تەنها ئێمە دەتوانیت ئەو ئامێرانە برەو پێ بدەن كەلەسەر ئەم سیستەمە كاران و ناتوانین گۆڕانكاری لە خودی سیستەمەكەدا بكەین .

ئەم سیستەمە چۆن بنیات نراوە ؟

سیستەمەكە وەك شوێنگرەوەیەك بۆ سیتەمی ئەنەلۆگ بنیات نراوە مەبەستیش لێ ی پێدانی توانایەكی زیاتری گەیاندن و خێرایی زیاتر و ئاستی پاراستنی داتان و جۆراوجۆریانە لە كاتی گواستنەوەیاندا بەم تەكنیكە چونكە زۆر بە سانایی داتاكان هەڵدەوەشێنرێت بۆ پێكهاتەیەك كە تەنها ژمارەیە ، ئەم ژمارانەش بە پێ ی چوار سیستەمی جیاواز كاردەكەن و هەر هەموویان تەواوی كەری یەكترن هەر یەكێكیش لەم چوار تەكنیكە سەربەخۆش لە هەندێك ئامێردا كاران و بێ ئەوەی پێویست بكات ڕاستەوخۆ سوودی لێوەردەگیرێت .

بیرۆكەی كاركردنی دیجتاڵ سیستەم چیە ؟

بیرۆكەی كارەكەی ئەم سیستەمە گۆڕینی هەر داتایەكە بۆ تەنها دوو ژمارەكە كە بریتین لە (0,1) یاخود هەندێك بە (On) یان (Off) ناوی دەبن هەرچۆن بێت گواستنەوەی داتا لەم تەكنیكەدا لەم دوو خانەیە بەدەر نیە هەرگیز نابێت بەسیان یاخود بەیەك ، ئەم كارەش بەهۆی ئامرازی تایبەتەوە رێكدەخرێت كە لە زانستی ئەلیكترۆنیكدا بە (Logic) ناودەبرێت و چەندین هاوكێشەی ئاڵۆزی لەخۆ گرتووە بۆ لێكدانەوەی ئەم دوو هێمایە ، ئەم هاوكێشانەش بە شێوەیەكی زانستی ڕێكدەخرێت و لە كۆتاییدا تەنها یەك ئەنجام بەدەستەوە دەدات كە ئایا (1) یاخود (0) و ئەم دەرئەنجامانەش دەخرێنە تەنیشت یەك و زانیاری مەبەست دەدەن بەدەستەوە وە تەواوی سیستەمەكە لەسەر ئەم هاوكێشانە بەندە كە بەهۆی ئامرازێكی ئێجگار وردی ئەلیكترۆنیەوە كە ناونراوە (Gate) بنیات نراوەو كۆكراوەتەوە لە ( Integrated Circuit) ی بۆردە ئەلیكترۆنیەكاندا .

بنەڕەتە گرنگەكەی كاركردنی سیستەم دیجتاڵ مامەڵەكردنە لەگەڵ ژمارەدا ئەم ژمارانەش بە چوار سیستەم پیادە دەكرێت كە هەر یەكەیان جیاوازە و شێوەی ژماردنەكەی جیاوازە بوم جۆرە :

یەكەم (Decimal) : ئەم ژماردنە كە ئێستا لە ڕۆژانەدا بەكاری دەهێنین و هەر كەسێك لە ئێمە بەتەواوی شارەزایی تێدا پەیدا كردوە ئەگەرچی كەسێكیش خوێندەواری نەبێت بەڵام هەر دەتوانێت ئەم ژماردنە ئەنجام بدات ، بیرۆكەی دروست بوونی ئەم ژماردنەش ئێجگار كۆنەو مێژوێكی دیاریكراوی نیە ، هەرچۆن بێت دەبێت ئەوا بزانین كە ژماردن لەم تەكنیكەدا لە سفرەوە دەستپێدەكات و لە نۆدا كۆتایی دێت واتا تەنها دە ژمارەیە هەربۆیە بە (Decimal) ناوی دەركردوە .

دووەم (Binary) : كە بەزمانی ئامێر ناسراوە ئەم ژماردنە تەنها دوو هێما بەكاردێت تێیدا كە بریتین لە (0) و (1) واتا تەنها لە دوو (Digit) پێكدێت ئەم دوو هێمایەش بنەمای كاری سیستەم دیجاڵن كە ئامێرەكان مامەڵە لەگەڵ ئەم دوو هێمادا دەكەن بەڵام ئەم دوو هێمایە دەتوانرێت بخرێنە پاڵ یەك دووهێندە زیاد دەكات بە بەردەوامی بۆ نمونە چواری یاخود هەشتی یاخود شانزەیی یان سی و دووی یان سەد و بیست وهەشتی و دووسەد و پەنجاو شەشی و … هتد

ئەم ڕێكخستنانەش وابەستەن بەو شوێنانەوە كە لەیەكەی پاراستنەكاندا دابین كراون بەڵام لە ڕاستیدا هەر خۆت ئەم ڕێكخستنانە هێمایە بۆ ژمارەیەكی تر كە لە (Decimal) دانراوە بۆ نمونە ژمارە (0) لە دیسمڵدا بە (0000) هێما دەكرێت لە باینەریدا ، گۆڕینی ئەم ژمارانەش كارێكی گران نیە بەڵكو بە پێ ی چەند یاسایەكی سادە ڕێكخراوەو دەتوانرێت فێرببین بە ئاسانی .

سێیەم (Octal) : بۆ ئەوەی بتوانرێت ژمارەیەكی تر بەرهەم بهێنرێت كەلە (Binary) درێژ تربێت و توانای نووسینی زیاتر بدات پێمان ژماردنی ئۆكتاڵ دامەزرێنرا كە لە هەشت (Digit) پێكدێت و لە سفرەوە دەست پێدەكات و بە ژمارە حەوت كۆتایی دێت ، بێگومان دووبارە بوونەوەكەشی لە 10 وە دەست پێدەكاتەوە تا 17 ئەم كارەش بەردەوام دەبێت تا كۆتایی .

چوراەم (Hexadecimal) : ئەم سیستەمە ژماردنەش لە پاش ئۆكتاڵەوە بەرهەم هێنراوە مەبەست لێ ی نووسینی ژمارەیەكی ئێجگار زۆرە كە هاوشیوەی باینەری و ئۆكتاڵ ئامێرەكان بتوانن مەمەڵەی لەگەڵدا بكەن ، ئەم ژمارەیە لە پانزە (Digit) پێكدێت كەلە ژمارە فرەوە تا 9 ئاسایی وەك دیسمڵ وایە بەڵام لە پاش ژمارە نۆوە هێمای پیتە لاتینەكان دەنووسرێت كە لە (A) دەست پێدەكات لەجیاتی ژمارە دە دەنوسرێت و بە پیتی (F) كۆتایی دێت كەلەجێگای ژمارە (14) دیسمەڵە .

جیاوازی چیە لە نێوان سیستەم ئەنەلۆگ و سیستەمی دیجتاڵی ؟

لە سیستەمی ئەنەلۆگدا بەهۆی ڕێنجیكەوە مامەڵە لەگەڵ بڕی لەرە لەردا دەكرێت چ لە وەرگرتندابێت یان لە ناردندا ، بەڵام لە دیجتاڵیدا مامەڵە كردنە لەگەڵ بوون یان نەبوونی سیگناڵدا كە شێوەیەكی پچر پچر بە گەیەنەرەكەی دەبەخشێت .

لە سیستەمی ئەنەلۆگدا بڕی لە دەست چوونی توانا ئێجگار زۆرە و تەنانەت بە ئاسانی توشی ژاوە ژاوی دەرەكی (Noise) دەبێت بەگشتی ڕێڕەوەی بڵاوكردنەوەی پارێزراونیە و سیستەمەكەی هەراسان كردوە ، بەڵام لە سیستەمی دیجتاڵیدا ئەم كێشەیە بوونی نیە بە هیچ جۆرێك و بە تەواویش پارێزراوە .

لە سیستەمی ئەنەلۆگدا بڕی ئاڵوگۆڕكردنی داتا سنوردارەو بەڕادەیەكەی كەم دەتوانرێت داتا لەیەكەی كاتتدا بگوازرێتەوە ، بەڵام لە سیستەمی دیجیتاڵیدا بە خێراییەكەی ئێجگار زۆر و بەتوانایەكی سەرنج ڕاكیش دەتوانرێت بڕێكی زۆری داتای پێدا بگوازرێتەوە .

لە سیستەمی ئەنەلۆگا لەرەلەرەكەی بە هێڵێكی كوڕ و قۆقز وێنا دەكرێت كە بەیاسایی فیزیایی بەرز و نزمی شەپۆلەكە دیاری دەكرێت ، بەڵام لە سیستەمی دیجتاڵیدا هێلەكە چوار گۆشەییە بەشی خوارەوەی بوونی نیە كەواتای بوونی سگناڵە (1) دەگەیەنێت و نەبوونی چوارلاكە و بوونی تەنها هێڵی ژێرەوە واتای نەبوون یان (0) دەگەیەنێت كە ئەمیش بەشێكە لە تەكنیكەكەو ناكرێت بڵێن سفر واتای هیچ دەگەیەنێت بەڵكو تەواوكەرە و هەر وەك و هیمای یەك داتای هەڵگرتوە .

نرخی دامەزراندن و ئامێرەكانی سیستەمی ئەنەلۆگ كەمە و بەئاسانی دادەمەزرێنرێت ، بەڵام سیستەمی دیجتاڵی ئامێرەكانی بەگەرخستنی ورد و هەستیارن و لەنرخیشدا گرانن تەنانەت تیمێكی شارەزاش دەبێت بە وەریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن لە دامەزراندنیدا .

نمونەیەك بۆ گواستنەوە لە سیستەمی ئەنەلۆگدا هێنان و ناردنی دەنگە ، بەڵام گواستنەوە لە سیستەمی دیجتاڵیدا سەرباری گواستنەوەی دەنگ توانای گواستنەوەی هەمەجۆرەیە وەك ڕەنگ و وێنە و تەنانەت سۆفتوێر و بەرهەمە تێكستیەكانیش .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

لە دایك بووی ساڵی 1986 م و لە سلێمانی نیشتەجێم بڕوانامەی (Electronics and Computer Maintenance) و ( I C D L ) م بە دەست هێناوە ، لە ئێستاشدا خویندکاری زانستی کۆمپیوتەرم (Computer science) ، لە سەرەتای ساڵی 2002 دا بۆ یەکەم جار کۆمپیوتەرم کڕی و لەو ساڵەوە بە بەردەوامی هاوڕێ ی و هاودەمێکی هەمیشەییە بۆم ، بە ماوەی پچڕ پچڕ لە کاتە جیاوازەکاندا لەگەڵ بوارەکانی ( دیزاین و پرۆگرام سازی و وێپ داڕشتن نووسینی بابەتی ئای تی ) دا سەرقاڵبووم ، وە لە ساڵانی 2009 و 2011 دا لە بواری هاردوێردا کارم کردوە .

Comments are closed.