شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا بەردەوام ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دەکەن کە کەل و پەلەکانیان لە ماڵپەرە باوەڕپێکراوکان بکڕن بۆ ئەوەی تووشی حاڵەتی نەخوازراو نەبن وە کاتێک کە شتەکەش دەکڕن سەرەتا بیکەنەو بیپشکنن ئینجا وەری بگرن با تووشی ئەو حاڵەتە نەبن کە بەسەر Tabrej Mehaboob هاتووە.

ئەندازیارێکی پرۆگرامساز لە ووڵاتی هیندستان بەناوی Tabrej Mehaboob تەمەن 26 ساڵان ئامێرەکی مۆبایلی ئایفۆن 8ی کڕی بە نرخی 857 دۆلار بە شێوەی ئۆنلاین لە Flipkart، بەڵام کاتێک ئایفۆنەکەی کردەوە بینی لەبڕی ئایفۆن 8 دوو پارچە سابوون لەناو پاکەتی ئایفۆنەکە بوو.

08-01

وێنەی Tabrej Mehaboob ئەو کەسەی کە لەجیاتی مۆبایل دوو پارچە سابوونی دۆزییەوە لەناو کارتۆنی ئایفۆنەکەی کە بەشێوەی ئۆنلاین کڕیبووی

(تەبەریچ Tabrej) سکاڵای دژی Flipkart تۆمارکرد و بە تۆمەتی فێڵ لێکردن، لەلایەکی ترەوە ووتەبێژی Flipkart ڕایگەیاند زۆر نیگەرانین لەو شتە کە ڕوویداوە گووتی ئەو رووداوە کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر کڕیارەکەنمان، وە بەڵێنی ئەوەیدا کە بە زووترین کات لێکۆڵینەوەکان دەستپێدەکان و وە هەموو هەوڵێکیش دەدەن لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دووبارە نەبوونەوەیان.

ئەوەش ئەوەمان بەبیردەخاتەوە کە ساڵی ڕابردوو کێشەیەکی هەمان شێوەش ڕوویدا کاتێک ئافرەتێک ئامێرەکی مۆبایلی ئایفۆنی کڕی، بەڵام لە بڕی ئایفۆن دوو پارچە پەتاتەی لەناو پاکەتی مۆبایلەکە داندرابوو لەگەڵ شاحینەی مۆبایلی سیستەمەکانی ئەندرۆید.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.